هونەرمەند ئیبراهیم قادری کۆچی دواییکرد

19-11-2024
ناسر پیرۆتی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هونەرمەند ئیبراهیم قادری لە تەمەنی 90 ساڵی بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.
 
ئیبراهیم قادری کە چەند ساڵێک بوو نەخۆشبوو، دوانیوەڕۆی رۆژی سێشەممە لە شاری مهاباد کۆچی دواییکرد. 
 
ئیبراهیم قادری لە ساڵی 1951 دەستی بە گۆرانی گوتن کرد و دەیان بەرهەمی هونەری دوای خۆی جێهێشتووە.
 
ئیبراهیم قادری لە 26-04-1934 لە گوندی عیساکەندی مهاباد لەدایکبوو و بڕیارە سبەی لە مهاباد بە خاک سپێردرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی گشتیی کەرکووک

لە کەرکووک زیاتر لە دوو هەزار دۆنم زەوی بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوونی مامۆستایان تەرخان دەکرێ

زیاتر لە دوو هەزار دۆنم زەوی بۆ مامۆستایانی کەرکووک تەرخان دەکرێ بۆ ئەوەی یەکەی نیشتەجێبوونی تێدا دروست بکەن. بەڕێوەبەری خوێندنی کوردیی پارێزگاکە داوادەکات زەوی و یەکەی نیشتەجێبوون مامۆستایانی خوێندنی کوردی بگرێتەوە.