هاوسەرۆکی دەم پارتی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری: نابێت ئەرکەکە بەتەنیا بخرێتە سەر ئۆجەلان

20-01-2025
دیار سلێمان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان(دەم پارتی) رایگەیاند، دەبێت هەموو پێکهاتە و لایەنە سیاسییەکانی تورکیا رۆڵیان لە چارەسەری پرسی کورد دا هەبێت. ''نابێت ئەرکەکە بەتەنیا بخرێتە ئەستۆی ئۆجەلان''.
 
تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان(دەم پارتی)، رۆژی دووشەممە، 20ی کانوونی دووەمی 2025، لە هەڤپەیڤینێکدا باسی لەو پێشهاتانە کرد کە بەمدواییانە لەبارەی پڕۆسەی چارەسەری هەن.
 
هاوسەرۆکی دەم پارتی ئاماژەی بەوە کرد، ئیدی کاتی ئەوەیە حکومەتی تورکیا لەپێناوی پرسی کورد دا هەنگاو بنێت. ''پێویستە جەهەپەش بە پلان و بەرنامەیەکی تۆکمەوە ببێتە پێشڕەوی پرۆسەکە''
 
هاتیمئۆغوڵڵاری جەختیکردەوە، "دەبێت هەموو پارتە سیاسی و پێکهاتەکانی تورکیا پشتگیریی پرۆسەی چارەسەری بکەن، چارەسەری پرسی کورد، شتێک نییە بەتەنیا بخرێتە ئەستۆی بەڕێز ئۆجەلان، یانیش بەتەنیا بخرێتە ئەستۆی گەلی کورد''.
 
هاوسەرۆکی پارتەکە باسی لەوەش کرد، حکومەتی تورکیا لەلایەک نکۆڵی لە پرسی کورد دەکات، لەلایەکیش دەست بۆ ئاشی درێژ دەکات و پێیوایە، ''پرسی کورد، نەک بەتەنیا لە تورکیا، بەڵکو لە عێراق، سووریا و ئێرانیش هەیە''.
 
هاتیمئۆغوڵڵاری کۆبوونەوەکانی شاندی پارتەکەی لەگەڵ پارتە سیاسییەکانی دیکەی تورکیا لەسەر پرۆسەکە، بە ''هیوابەخش'' ناوبرد و گوتی، ''سوودی بۆ ئاییندەی تورکیا و وەچەرخانی دیموکراسیی وڵاتەکە دەبێت''.
 
شاندی دەم پارتی رۆژی سێشەممە، 7ی کانوونی دووەمی 2025، کۆتایی بە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ پارتە سیاسییەکانی تورکیا هێنا.
 
شاندەکە لە رۆژانی شەممە و یەکشەممەی ئەم مانگەدا، سەردانی هەریەکە لە سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکانی پێشووتری هەدەپە لە گرتووخانە کرد و هەردووکیان پاڵپشتیی خۆیان بۆ پرۆسەکە دەربڕی.
 
ئەوە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ شاندی دەم پارتی بە مەبەستی سازکردنی دیداری دووەم لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، داواکاریی پێشکێشی وەزارەتی دادی تورکیا کرد.
 
دیداری یەکەمی شاندەکە لەگەڵ ئۆجەلان، رۆژی شەممە، 28ی کانوونی دووەمی 2025 بوو. شاندی دەم پارتی بۆ رۆژی دواتر پەیامێکی لەسەر زاری ئۆجەلان بڵاوکردەوە کە تێیدا جەختی لە بەهێزکردنی برایەتیی کورد-تورک کردەوە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فڕۆکەخانەی کەرکووک. وێنە: رووداو

فڕۆکەخانەی کەرکووک بۆ گەشتی شەوانە ئامادە دەکرێت

تیمێکی کۆمپانیایەکی نیوزلەندی بۆ پشکنینی ئامێرە هەستیارەکانی گەیشتوونەتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکووک، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ دەستپێکردنی گەشتە ئاسمانییەکانی شەوانە لە فڕۆکەخانەکەدا.