لە دهۆک سێ کەس بە تۆمەتی سووتاندنی تایە دەستگیرکران

20-03-2022
ئەیوب نەسری
ئەیوب نەسری
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دھۆک لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، سێ کەس بە تۆمەتی سووتاندنی تایەی ئۆتۆمبێل دەستگیرکراون، هەروەها دەستیشیان بەسەر 200 تایەی ئۆتۆمبێلدا گرتووە.
 
ئێوارەی ئەمڕۆ 20-03-2022 بەڕێوبەراتیی پۆلیسی پارێزگای دھۆک رایگەیاند، "پۆلیسی فریاکەوتن سێ کەسیان دەستگیرکردووە بە تۆمەتی سووتاندنی تایەی ئۆتۆمێل و دەستیان بەسەر 200 تایەی ئۆتۆمبێلدا گرتووە، کە بۆ سووتاندن ئامادە کرا بوون".
 
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دهۆک رایگەیاند، سووتاندنی تایەی ئۆتۆمبیل و تەقەکردن قەدەخەیە.
 
ئەمڕۆ لە شار و شارۆچکە و ناوچەکانی کوردستان پێشوازیی لە ساڵی نوێی کوردی کرا. بەشێک لە هاونیشتمانییان لە باشووری کوردستان لەو رێوڕەسمەدا تایە دەسووتێنن کە وەکو بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دهۆک ئاماژەی پێداوە، قەدەخەیە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەرزی بەهار لە دەشتی بەرازگر لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران. وێنە: رووداو

کەشوهەوای سبەی هەینی؛ "لەبارە بۆ گەشت و سەیران"

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەری "کەمێک تاوەباران" هەیە. کەشناسێکێش پێشبینی دەکات، هەینی و شەممە کەشوهەوا "لەبار بێت بۆ گەشت و سەیران".