رووداو دیجیتاڵ
حوسێن و مەروە، دوو هاوژینن و لەنێو ماڵەکەیاندا لە بەعقووبە کوژران، رووداوەکە کاژێر 08:30 خولەکی شەوی سێشەممە بووە.
حوسێن و مەروە لە ماڵەوە بوون لە گەڕەکی تەحریر لە رۆژهەڵاتی بەعقووبە.
بەگوتەی دراوسێکانیان کە نەیانویست بۆ کامێرا قسە بکەن، هاتبوون خانووەکەیان پاکبکەنەوە کە هێشتا نەهاتبوونە ناو خانووەکە، چەند چەکدارێک تەقەیان کردووە و دواتر رۆشتوون.
حوسێن کەریم کە تەمەنی 47 ساڵە، پۆلیسی کۆمەڵایەتی بوو لە پارێزگای دیالە؛ مەروەی هاوژینی تەمەنی 42 ساڵ بوو. ئەوان سێ منداڵی 14 ساڵ و 12 ساڵ و 8 ساڵیان لەدوای خۆیان بەجێهێشتووە.
حوسێن و مەروە هاتبوون خانووە نوێیەکەیان پاکبکەنەوە، منداڵەکانیان لە ماڵەوە بەجێهێشتبوو.
کەسوکارەکەیان هۆکاری کوشتنی حوسێن و مەروە نازانن و تاوەکو ئێستاش سکاڵایان لەسەر کەس تۆمار نەکردووە.
پۆلیسی دیالە لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە، تاوەکو ئامادەکردنی ئەم راپۆرتە کەس لەسەر رووداوەکە دەستگیر نەکراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ