رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری نووسەر و لێکۆڵەر قەرەنی قادری دەکات و دەڵێت، "هاوسۆز و هاوخەمیانم."
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا بەبۆنەی کۆچی دوایی ئەو نووسەر و لێکۆڵەرە دەڵێت، "بۆ كۆچى دوايى نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ر و رۆژنامه‌نووسى ديارى كورد مامۆستا قه‌ره‌نى قادرى، سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى به‌ڕێزيان و هاوڕێ و هاوكارانى ده‌كه‌م. هاوسۆز و هاوخه‌ميانم."
هەر لە پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "له خواى مه‌زن داواكارم گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت."
رۆژی یەکشەممە، 19ی نیسانی 2026، نامیق هەورامی، گوتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "مامۆستا قەرەنی قادری، نووسەر و لێکۆڵەر لە بواری رۆژنامەنووسی، بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستیی و نەخۆشییەوە، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر کۆچی دواییکرد."
مامۆستا قەرەنی قادری یەکێک بوو لە نووسەر و رۆژنامەنووسە بە ئەزموونەکان، کە ساڵانێکی زۆر لە بواری فیکری و رۆژنامەگەریدا خزمەتی کردووە و خاوەنی چەندین بەرهەم و نووسینە لە بوارە جیاجیاکاندا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ