سەرۆک بارزانی بۆ ئەحمەد شەرع: ئێمە لەگەڵ ئاشتیداین

21-01-2026
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بارەگای بارزانی نێوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەلەی دوێنێ سێشەممەی نێوان سەرۆک بارزانی و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سووریای بڵاوکردەوە.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "ئێوارەی رۆژی سێشەممە 20ی كانوونی دووەمی 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە بەڕێز ئەحمەد شەرع سەرۆكی سووریاوە پێ گەییشت".
 
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، بەپێی راگەیێندراوەکە، ئەحمەد شەرع "وێڕای ئاماژەدان بە دوایین پێشهاتەكانی سووریا، ئەوەشی خستەڕوو كە لەگەڵ هێزەكانی سووریای دیموكرات گەیشتووەتە رێككەوتن".
 
هاوکات، بارەگای بارزانی دەڵێت، "هەر لەو پەیوەندییەدا سەرۆک بارزانی ئەوەی دووپات كردەوە كە ئێمە لەگەڵ ئاشتیداین و پێویستیشە ماف و كەرامەتی گەلی كورد پارێزراو بێت".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق

وەزیری دادی عێراق: زیندانییانی داعش ناگوێزرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان

وەزیری دادی عێراق رەتیدەکاتەوە هیچ کام لەو زیندانییانەی داعش، لە زیندانەکانی سووریا و رۆژئاوای کوردستاندا بوون، بگوێزرێنەوە هەرێمی کوردستان؛ ئاماژە بەوەش دەکات، لە بەغدا لە زیندانێکی دیاریکراودا رادەگیرێن.