بەرەی یەکگرتووی کورد: لە ئێران هەوڵی تواندنەوەی زمانی کوردی دەدرێت

21-02-2023
ناسر پیرۆتی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

 

بەرەی یەکگرتووی کورد داوا لە دەسەڵاتی ئێران دەکات بەو رادەیەی گرنگی بە پەرەپێدانی زمانی فارسی وەکو زمانێکی هاوبەش دەدات، ئەوەندەش گرنگی بە پەرەپێدانی زمانی نەتەوەکانی دیکەی نێو ئەو وڵاتە بدات.
 
بەرەی یەکگرتووی کورد کە رێکخراوێکی سیاسیی ئاشکرایە و لەنێوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستان چالاکی دەکات لە پەیامێکدا بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەڵێت، بەپێی یاسا نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان، ئەرکی دەسەڵاتە هەلی پەروەردە و فێربوون بۆ زمانی نەتەوەکانی نێو ئێران بڕەخسێنێت، بەڵام دەسەڵاتی ئێران بە پێچەوانەی ئەو یاسایانە هەڵسوکەوتی کردووە.
 
دەشڵێت، هەر چەندە "گوشار و پیلان بۆ فەوتاندن و تواندنەوەی زمانی کوردی لە ئارادا بێت"، بەو رادەیە و زیاتریش، هەوڵ و تێکۆشان بۆ گەشەپێدانی زمانی کوردی لە ئارادایە.
 
بەرەی یەکگرتووی کورد دەڵێت، گەلی کورد بە دانی باجی زۆر توانیویەتی زمانی خۆی بپارێزێت، بەڵام زاڵبوونی زمانەکانی دیکە بە تایبەت لە بواری پەروەردە، کاریگەری نەرێنییان لەسەر داناوە.
 
لە دەستووری ئێراندا ئاماژە بەوە کراوە، گەلانی نێو ئەو وڵاتە دەتوانن لە قوتابخانە و زانکۆکاندا وانەی زمان و ئەدەبی خۆیان بخوێنن، بەڵام ئەو بڕگەیەی دەستوور جێبەجێ ناکرێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی هێرشە درۆنییەکە بۆسەر کۆنسووڵخانەی گشتیی ئیمارات لە هەولێر

ئیمارات هێرشکردنە سەر کۆنسووڵخانەکەی لە هەرێمی کوردستان سەرکۆنە دەکات

حکومەتی ئیمارات سەرکۆنەی هێرشێکی "تیرۆریستیی" درۆنی بۆسەر کۆنسووڵخانەی گشتیی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان دەکات کە ئەمڕۆ کرا و دەڵێ، لە هەفتەیەکدا ئەمە دووەمجارە هێرش دەکرێتە سەر کۆنسووڵخانەکەی.