منداڵێکی 4 ساڵان لە گوندێكی راپەڕین لە سەربانی ماڵەکەیان کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا

21-04-2023
ئەبوبەکر ئیسماعیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ لە یەکەم رۆژی جەژن لە گوندی زێڕینەی شارۆچکەی سەرکەپکان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، لە سەربانی ماڵەکەیان کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا.
 
ئەو منداڵە ناوی محەممەد ئیسماعیلە. ئەمڕۆ هەینی، 21-04-2023، هێمن عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری شارۆچکەی سەرکەپکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، منداڵەکە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ کەوتووەتە خوارەوە و دواتر گیانی لەدەستدا.
 
هاوکات، عەلی قادر، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی راپەڕین بە رووداوی گوت، محەممەد ئیسماعیل لە کاتی کەوتنەخوارەوەدا سەری بەر قادرمەی ماڵەکەیان کەوتووە، بۆیە بە سەرختی بریندار بووە و دواتر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
 
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو لە رانیە، منداڵەکە دوای کەوتنەخوارەوەی رەوانەی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی کراوە، دوای ئەنجدامدانی نەشتەرگەری بۆی، گیانی لەدەستدا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هێزی پێشمەرگەی کوردستان. وێنە ئەکسیۆس

راپۆرتێک: هەرێمی کوردستان رەتیدەکاتەوە ببێتە بەشێک لە جەنگی دژی ئێران

ماڵپەڕی (ئەکسیۆس)ـی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا دەڵێت، "کوردانی عێراق لە ناو جەرگەی جەنگی سنووربڕی ئێراندا، لە نێوان سێ گوشار گەورەدا گیریان خواردووە: پەیامە ناڕوونەکانی دۆناڵد ترەمپ لەبارەی گۆڕینی رژێم، گوشار کوردی ئێران بۆ کردنەوەی سنوورەکان و هەڕەشە تووندەکانی سوپای ئێران."