کرێکارێک لە سلێمانی کارەبا گرتی و گیانی لەدەستدا

21-05-2025
پێشەوا بەختیار
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
پیاوێکی تەمەن 35 ساڵان لە گەڕەکی راپەرینی سلێمانی لەکاتی کارکردن کارەبا گرتی و گیانی لەدەستدا.
 
چالاک رەوف، سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی کوردستان بە تۆریی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بەیانیی رۆژی چوارشەممە لە گەڕەکی راپەڕینی سلێمانی کرێکارێک بەناوی یەعقوب محەممەد، کە کاری بۆیاخکردنی کردووە لە باڵەخانەیەک و لەکاتی کارکردن کارەبا گرتوویەتی و گیانی سپاردووە".
 
سەرۆکی سەندیکای کرێکاران بە رووداوی گوت، ئەو کرێکارە خەڵکی هەولێرە و باوکی یەک منداڵ بووە و سەربەخۆ کاری کردووە؛ رووداوەکە لە پڕۆژەی نیشتەجێبوون یان وەبەرهێنان نەبووە.
 
تەرمی کرێکارەکە براوەتە پزیشکی دادی سلێمانی و دوای رێکارەکان رادەستی کەس و کاری کراوەتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.