رووداو دیجیتاڵ
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت، فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانیان لە ئێران کوشتووە کە گوایە رۆڵی هەبووە لە هاوکاریکردنی حەماس پێش هێرشەکەی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023.
ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، رۆژی شەممە کوشتنی سەعید ئازادی، فەرماندەی لقی فەلەستینی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانی راگەیاند.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت، ئەو فەرماندەیە لە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیلدا لە شوقەیەک لە شاری قوم کوژراوە.
بە گوتەی کاتز، ئازادی راستەوخۆ بەرپرس بووە لە پارەدارکردن و پڕچەککردنی حەماس وەک ئامادەکارییەک بۆ هێرشەکەی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت، کوشتنی ئەو فەرماندەیە "دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ هەواڵگریی ئیسرائیل و هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل. کوشتنەکە دادپەروەرییە بۆ کوژراوان و بارمتەکان. دەستی درێژی ئیسرائیل دەگاتە هەموو دووژمنەکانی."
لە سەرەتای ئەم ساڵدا، کاتز رایگەیاند، لە حوزەیرانی 2021دا نامەیەک لەلایەن یەحیا سینوار و محەممەد زەیفی، بەرپرسانی باڵای حەماسەوە بۆ ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس نێردرا. لە نامەکەدا، حەماس داوای 500 ملیۆن دۆلاری کردبوو بۆ پشتگیریکردن لە پلانەکانی بۆ سەر ئیسرائیل.
کاتز ئەو کاتە گوتی، سەعید ئازادی داواکارییەکەی پەسند کرد و بەڵێنی بەردەوامیی پشتیوانیی دارایی ئێرانی دا و رایگەیاند.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ