رووداو دیجیتاڵ
لە هەڵەبجە لە شەقامی زانکۆ ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا. بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، کەسێک گیانی لەدەستداوە.
فریاکەوتنی هەڵەبجە بە رووداوی راگەیاند، "کەسێک دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون. هەروەها برینی دووانیان زۆر سەختە."
لە وێنەکاندا دەردەکەوێت، ئۆتۆمبێلەکە بووەتە دوو کەرت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ