رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی دامەزراندنی یەکێتیی زانایان دەکات و دەڵێت، یەکێتییەکە رۆڵی بەرچاوی هەبووە "له به‌ره‌نگاربوونه‌وه و نه‌هێشتنى بير‌ى توندڕه‌وى و ده‌مارگيرى و بره‌ودان به گيانى نيشتمانپهروهرى و ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تى". دەشڵێت، "به هه‌موو شێوه‌يه‌ک رووبه‌ڕووى گوتارى رق و هه‌ر هه‌وڵێک بۆ تێكدانى كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان ده‌بينه‌وه".
ئەمڕۆ 55 ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان تێدەپەڕێت. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان "بە گەرمی" پیرۆزبایی لە سه‌رۆک و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى ته‌نفيزيى يه‌كێتيى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان و ته‌واوى مامۆستايان و زانايانى ئايينى دەکات: "هيواى به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم".
نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، يه‌كێتيى زانايان و مامۆستايانى ئايينى، وه‌ک چۆن له سه‌رده‌مى شۆڕشدا خه‌باتيان كردووه و قوربانييان داوه، له سه‌رده‌مى ئازاديیشدا ئاماده‌يى و رۆڵى به‌رچاويان هه‌يه له قووڵكردنه‌وه‌ى كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و يهكترقبووڵكردن و لێبوورده‌يى، هه‌روه‌ها له به‌ره‌نگاربوونه‌وه و نه‌هێشتنى بير‌ى تووندڕه‌وى و ده‌مارگيرى و بره‌ودان به گيانى نيشتمانپهروهرى و ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تى.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "له‌م ياده‌دا شههيدانى يه‌كێتيى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان به رێزه‌وه به‌بير ده‌هێنينه‌وه و دروود بۆ گيانى پاكيان ده‌نێرين، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌كمان بۆ كار و كۆششى يه‌كێتيى زانايان له‌پێناو ده‌ستبه‌ركردنى هه‌موو مافه‌كانى مامۆستايانى ئايينيدا دووپات دهكهينهوه".
جەختیش دەکاتەوە، "هه‌رێمى كوردستان بێ جياوازى بۆ هه‌ميشه به نيشتمانى پێكه‌وه‌ژيان بۆ هه‌موو پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كانى ده‌مێنێته‌وه و به هه‌موو شێوه‌يه‌ك رووبه‌ڕووى گوتارى رق و هه‌ر هه‌وڵێک بۆ تێكدانى كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان ده‌بينه‌وه".
دەقی پیرۆزبایی نێچیرڤان بارزانی:
يادى (55) ساڵه‌ى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان، به گه‌رمى له به‌ڕێزان سه‌رۆک و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى ته‌نفيزيى يه‌كێتيى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان و ته‌واوى مامۆستايان و زانايانى ئايينى پيرۆز ده‌كه‌م، هيواى به‌رده‌واميى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.
يه‌كێتيى زانايان و مامۆستايانى ئايينى، وه‌ك چۆن له سه‌رده‌مى شۆڕشدا خه‌باتيان كردووه و قوربانييان داوه، له سه‌رده‌مى ئازاديیشدا ئاماده‌يى و رۆڵى به‌رچاويان هه‌يه له قووڵكردنه‌وه‌ى كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و يهكترقبووڵكردن و لێبورده‌يى، هه‌روه‌ها له به‌ره‌نگاربوونه‌وه و نه‌هێشتنى بير‌ى تووندڕه‌وى و ده‌مارگيرى و بره‌ودان به گيانى نيشتمانپهروهرى و ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تى.
له‌م ياده‌دا شههيدانى يه‌كێتيى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان به رێزه‌وه به‌بير ده‌هێنينه‌وه و دروود بۆ گيانى پاكيان ده‌نێرين، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌كمان بۆ كار و كۆششى يه‌كێتيى زانايان له‌پێناو ده‌ستبه‌ركردنى هه‌موو مافه‌كانى مامۆستايانى ئايينيدا دووپات دهكهينهوه.
جه‌خت دهكهينهوه كه هه‌رێمى كوردستان بێ جياوازى بۆ هه‌ميشه به نيشتمانى پێكه‌وه‌ژيان بۆ هه‌موو پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كانى ده‌مێنێته‌وه و به هه‌موو شێوه‌يه‌ك رووبه‌ڕووى گوتارى ڕق و هه‌ر هه‌وڵێك بۆ تێكدانى كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان ده‌بينه‌وه.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/9/21
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ