وەستا رەسوول: داوا لە دەسەڵاتی هەولێر دەکەین هۆکاری گیانلەدەستدانی مەلا یوسف روونبکاتەوە

21-11-2019
هەردی محەممەد عەلی
هەردی محەممەد عەلی
وەستا رەسوڵ، بەرپرسی مەڵبەندی راپەڕین
وەستا رەسوڵ، بەرپرسی مەڵبەندی راپەڕین
نیشانەکردن کەرکووک
A+ A-
رووداو-هەولێر

دکتۆر یوسف ئەحمەد شێخ بزێنی ئیمام و خەتیبی مزگەوتی حاجی عاسی لە شاری کەرکووک بەیانی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر تەرمەکەی دۆزرایەوە و ئەمشەو پێنجشەممە 21-11-2019 لە گۆڕستانی رەحیماوای شاری کەرکووک بەخاکسپێردرا.
 
وەستا رەسوڵ، بەرپرسی مەڵبەندی راپەڕین کە خاڵۆی مەلا یوسفە و لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنەکەی بەشداربوو بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "دکتۆر یوسف پیاوێکی بێوەی بوو، زۆربەی ئەو گەنجانەی لە رەحیماوان 90%ـیان دەیناسن کە پیاوێکی بێوەی بووە و هیچ زیانێکی بۆ کەس نەبووە و شتی شەخسی لەگەڵ کەس نەبووە. دوێنێ چوارشەممە 20-11-2019 رۆشتووە بۆ هەولێر، مامەڵەی هەبووە بۆ ئەوەی پلە وەزیفییەکەی کە مامۆستای ناوەندی بووە بگوازێتەوە بۆ خوێندنی باڵا. بەداخەوە ئەم بەیانییە پۆلیسی خانەقای هەولێر پەیوەندی بە کەسوکارەکەیەوە کردووە کە تەرمەکەی لە بینایەکی تەواونەکراودا دۆزراوەتەوە".
 
بەرپرسی مەڵبەندی راپەڕینی یەکێتی گوتی: "من لێرەوە بەناوی هەموو کەسوکاریەوە داوام لە دەسەڵاتی هەولێر هەیە، داوام لە پۆلیس و ئاسایش هەیە روونکردنەوەیەکی مەنتقی بدەنە کەسوکارەکەی، بزانن هۆکاری ئەم گیانلەدەستدانەی دکتۆر یوسف چییە".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە