لە کیلیس لەسەر کێشەی زەویوزار کەسێک برایەکی دەکوژێت و یەکێکیش بریندار دەکات

21-11-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای کیلیس ـی باکووری کوردستان لەسەر کێشەی زەوی کەسێک تەقە لە دوو برای دەکات، لە ئەنجامدا یەکێکیان دەکوژرێت و ئەوی دیکەشیان بریندار دەبێت.
 
رووداوەکە شەوی چوارشەممە، 20ـی تشرینی دووەمی 2024، لە گوندی حەیدەرانی سەربە شارۆچکەی موسابەیلی پارێزگای کلیس روویدا.
 
کەسێكی تەمەن 48 ساڵ بە ناوی (ر. ئا.) بە دەمانچە تەقەی لە دوو براکەی کرد بە ناوەکانی فاتح پۆڵات و مستەفا پۆڵات کە لە نێو ئۆتۆمبیلەکەی خۆیان بوون. 
 
لە رووداوەکەدا فاتح پۆڵات ـی تەمەن 34 ساڵ لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەست دا و مستەفا پۆڵات ـی تەمەن 38 ساڵ بە سەختی بریندار بوو. 
 
دوای رووداوەکە تیمەکانی پۆلیس و جەندرمە رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران. 
 
مستەفا پۆڵات لەلایەن تیمەکانی تەندروستی گوێزرایەوە بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەت و تەرمی فاتح پۆڵات بەمەبەستی پشکنین بۆ دادپزیشكیی هەمان نەخۆشخانە گوێزرایەوە. 
 
تەقەکەرەکە هەڵاتووە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.