رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە هەولێر کۆبوونەوە. نێچیرڤان بارزانی "گرنگيى دابینکردن و پاراستنى مافه‌كانى كورد و ته‌واوى پێكهاته‌كانى له سووريایه‌کی یه‌کگرتوودا دووپات كرده‌وه".
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، نێچيرڤان بارزانى "جەختی لە به‌رده‌واميى هه‌وڵ و په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌موو لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان بۆ به‌رده‌وامیی ئاگربه‌ست و راگرتنى گرژييه‌كان و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی گفتوگۆ له‌نێوان هه‌سه‌ده و دیمه‌شقدا کرده‌وه."
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، "گرنگيى دابینکردن و پاراستنى مافه‌كانى كورد و ته‌واوى پێكهاته‌كانى له سووريایه‌کی یه‌کگرتوودا دووپات كرده‌وه".
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، مه‌زڵووم عه‌بدى "سوپاس و پێزانينى بۆ رۆڵ و پشتگيريى سه‌رۆک نێچيرڤان بارزانى و هه‌رێمی کوردستان و هه‌وڵه‌كانیان بۆ هێوركردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر ئاماده‌یی و خواستیان بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئاشتییانه‌ی کێشه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای دابینکردنی مافه‌کانی گه‌لی کورد له سووريایه‌كى يه‌كگرتوودا دووپات کرده‌وه".
مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و کاریگه‌رییان به‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریی سووریا و ناوچه‌که به‌گشتی، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. ئەمە بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ