لە زاخۆ دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەکان لە رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ باندێکی مادەی هۆشبەر بریندار بوون

22-05-2024
لە رووداوەکە سێ کەس بریندار بوون؛ دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەکان و  هاووڵاتییەک
لە رووداوەکە سێ کەس بریندار بوون؛ دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتییەک
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

باندێکی مادەی هۆشبەر لەنێو بازاڕی زاخۆ رووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان دەبنەوە و دواتر رادەکەن.
 
غەریب مەجید، پەیامنێری رووداو لە زاخۆ رایگەیاند، رووبەڕووبوونەوەکە لەنێو کۆمەڵگەیەکی پزیشکی بووە. باندەکەی مادەی هۆشبەر چوون بۆ ئەوەی چارەسەر بۆ یەکێکیان وەربگرن، لەوکاتە هێزە ئەمنییەکان ویستوویانە دەستگیریان بکەن و رووبەڕووبوونەوە روویداوە.
 
سەرچاوەیەک لە تەندروستیی زاخۆ بە رووداوی گوت، دوو برینداری هێزە ئەمنییەکانی زاخۆ و کەسێکی سڤیل گەیێندراونەتە نەخۆشخانە.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، تەندروستیی بریندارەکان جێگیرە و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.
 
ئەو شوێنەی شەڕەکە لێی رووداوە، قەرەباڵخترین شوێنی زاخۆیە، دوای تەقەکردن، تۆمەتبارەکان هەڵاتوون. سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکانی زاخۆ بە پەیامنێری رووداوی گوت، تاوەکو ئێستا تەقەکەرەکان دەستگیرنەکراون.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە