سەرۆکی جەهەپە: ئەندامەکانمان بەهۆی هاوپەیمانی لەگەڵ دەم پارتی دەستگیرکراون

22-08-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) دەڵێت، سیاسەتڤانانی پارتەکەی بەهۆی هاوپەیمانێتییان لەگەڵ دەم پارتی دەستگیرکراون. 
 
ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری رۆژی پێنجشەممە 21ـی ئابی 2025 لە زیندانی سیلڤری سەردانی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی پێشووی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ و چەند سیاسەتڤانێکی دیکەی دەستگیرکراوی پارتەکەی کرد. 
 
ئۆزەل دوای سەردانەکە لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان، باسی لە پرۆسەی چارەسەری و هۆکارەکانی دەستگیرکردنی سیاسەتڤانانی جەهەپە کرد.
 
سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری گوتی، "لەلایەکەوە باسی پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر دەکەن، کە تێیدا رێکخراو چەک دادەنێت و هەموارکردنەوەی یاسایی بۆ زیندانیان دەکرێت، بەڵام لەلایەکی دیکەوە، ئێوە هاوڕێیانمان دەستگیردەکەن، تەنیا لەبەرئەوەی هاوپەیمانییان لەگەڵ دەم پارتی کردووە."
 
سەرۆکی جەهەپە ئاماژەی بەوەدا، دەستگیرکردنی 10 ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی و دوو جێگری سەرۆکی شارەوانییەکانیان، تەنیا لەبەرئەوەیە کە لە چوارچێوەی "رێککەوتنی شارەکان"دا هاوپەیمانییان لەگەڵ دەم پارتی کردووە، تاوەکو کوردیش لە بەڕێوەبەرایەتییەکاندا بەشدار بن.
 
سەرۆکی جەهەپە گوتی، "لە کاتێکدا گفتوگۆ لەسەر ئەوە دەکرێت کە چۆن زیندانییانی تاوانە رێکخراوەییەکان ئازاد بکرێن و ئەوانەی لە دەرەوەن بگەڕێنەوە، ئێوە سیاسەتڤانێکی کورد لە شیشلی دەستگیردەکەن و فڕێی دەدەنە زیندانەوە، تەنیا لەبەرئەوەی لە لیستەکەی ئێمەدا بووە. سەرپەرشتیاری ئەمەش وەکو ئەکرەم ئیمامئۆغڵو نیشان دەدەن. ئایا ئەمە ناکۆکی نییە؟"

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.