وەبەرهێنانی هەولێر: کێشەی دەشتی بەهەشت و چەند پرۆژەیەکی دیکەی نیشتەجێبوون چارەسەرکراوە

22-09-2020
ئاسۆ سەراوی
نیشانەکردن دەشتی بەهەشت
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر رایدەگەیێنێت، کێشەی چەند پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون چارەسەرکراوە و کارکردن تێیاندا دەستپێدەکاتەوە، لەوانە پرۆژەی دەشتی بەهەشت، کانی ئەڵمانی و کۆیە ستی.
 
بەرنامەی ئەم هەفتەیەی لەگەڵ رەنج بەدواداچوون بوو بۆ کوالێتی پرۆژەکانی نیشتەجێبوون و نرخی خزمەتگوزارییان. ئەو لایەنە پەیوەندیدارانەی میوانی بەرنامەکە بوون جەختیان کردەوە، کە کرێی خزمەتگوزاریی یەکەکان کەمکراونەتەوە. جگە لەوەش بەشێکی زۆری ئەو پرۆژانەی پێشتر لە هەولێر بەهۆی کێشەوە راگیرابوون، چارەسەرکراون و کارکردن تێیاندا دەستپێدەکاتەوە.
 
سامان عارەب، بەڕێوبەری گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر، لە بەرنامەکەدا رایگەیاند، پڕۆژەكانی ‏‏(دەشتی بەهەشت، كانی ئەڵمانی ‌و كۆیە ستی) كە ماوەی چەندین ساڵ ‏كێشەیان هەبوو، كێشەكانیان چارەسەر بووە و لەماوەی كەمتر لە مانگێكدا ‏دەست بە كارکردن دەكەنەوە.
 
هەر لە بەرنامەكەدا ئەوەشی خستەڕوو، کە پڕۆژەكانی (وەرین ستی ، مەم و زین ‏‌و زێڕین) كێشەیان نەماوەو دەستكراوەتەوە بە كاركردن تێیاندا . هەروەها هەردوو پڕۆژەی فلۆریا ستی ‌و رۆژ تاوەریش لە هەوڵی چارەسەركردنی ‏كێشەكانیانن.
 
سامان عارەب، ئاشکرایکرد، 13 وەبەرهێنەری ‏شاری هەولێر بەهۆی ئەوەی سكاڵایان لەسەرە قەدەخەی ‏گەشتكردنیان خراوەتەسەر.‏
 
لەبارەی نرخی کرێی خزمەتگوزارییەکان، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر رایگەیاند، لەسەر بڕیارێكی حكومەت، ‏نرخی نوێیان بۆ خزمەتگوزاریی یەكەكانی نیشتەجێبوون بەپێی ئاستی کوالێتییان ‏دیاریكردووە، "هەر خاوەن كۆمپانیایەكیش پابەندی ئەو نرخە نوێیانە نەبێت ‏بە بڕی 5 ملیۆن دینار سزا دەدرێت".
 
لەسەر پێشنیازی رەنج سەنگاوی پێشكێشکاری ‏بەرنامەكە، وەبەرهێنانی هەولێر بڕیاریدا لە هەر پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوونی ‏شاری هەولێر كە ژمارەیان 100 پڕۆژەیەو 78یان خەڵكیان تێدا ‏نیشتەجێن، سندووقێكی سكاڵا دابنرێت، تاوەكو دانیشتووانی کۆمەڵگەکان هەر ‏ناڕەزایەتییەكیان هەبوو راستەوخۆ لە رێگای نووسینەوە دەستەی ‏وەبەرهێنان ئاگادار بكەنەوە.
 
سامان عارەب ئەوەشی روونكردەوە لەگەڵ ئەوەی بەشێك لە پرۆژەكان ‏‏50% نرخی خزمەتگوزارییان دابەزاندووە، "بەڵام هێشتا 20% بۆ 25% ‏وەبەرهێنەرەكە قازانج دەکات".‏
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی ئەندازیارەکە

دوای لافاوەکەی بازیان؛ تائێستا چارەنووسی ئەندازیارەکە نادیارە

بەهۆی ئەو لافاوەی باشووری کوردستانی گرتەوە و چڕییەکەی قەزاکانی چەمچەماڵ و بازیان بوو، ئەندازیارێک لە بازیان بێسەروشوێن بوو، قایمقامی قەزاکە دەڵێت، بۆ دۆزینەوەی گەڕانەکانیان چڕتر کردووەتەوە.