یەکەم بەفری ئەم ساڵ لە سنووری چۆمان باری

22-10-2024
بەختیار قادر
بەختیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئێوارەی ئەمڕۆ، یەکەم بەفری ئەم ساڵ لە هەرێمی کوردستان، لە سنووری چۆمان باری و ناوچە شاخاوییەکانی سپی پۆش کرد.
 
بەفر لە چیاکانی قەرەد، حەساری سەکران و گوندی وێزە باریوە. هاوبەش عەبدوڵڵا، دانیشتووی گوندی وێزەیە و دیمەنی یەکەم بەفربارینی ئەمساڵی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو ناردووە. لە دیمەنەکان دا دەردەکەوێت، بەفر ناوچە شاخاوییەکانی سپی پۆش کردووە.
 
هاوبەش عەبدوڵڵا ئەمڕۆ سێشەممە، 22-10-2024، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیون.
 
گوندی وێزە دەکەوێتە باکووری رۆژهەڵاتی قەزای چۆمان و هەرچوار وەرزی ساڵ بەفری لێ دەمێنێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پۆلێکی خوێندن لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر

سبەی بڕیار دەدرێت: "پێشنیازکراوە پشووی قوتابخانەکان تاوەکو 11ی ئادار درێژبکرێتەوە"

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی پەروەردە بە رووداوی گوت: "پێشنیاز کراوە پشووەکە تاوەکو چوارشەممە 11ـی ئادار درێژبکرێتەوە و بە ئەگەری زۆرەوە پەسند دەکرێت".