رووداو دیجیتاڵ
سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لەبارەی بەڕێوەچوونی ئاهەنگەکانی سەری ساڵەوە بڕیاریاندا. پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی دەڵێن، وەکو حکومەت هیچ ئاهەنگێکی فەرمییان نابێت، لە کەرکووک و هەڵەبجەش هیچ ئاهەنگێک بەڕێوەناچێت.
جێگری پارێزگاری هەولێر: وەکو حکومەت ئاهەنگی سەری ساڵ سازناکەین
جێگری پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، بۆ سەری ساڵ مۆڵەت بە هیچ ئاهەنگ و گردبوونەوەیەک لە شوێنی گشتی نەدراوە و ئەوانیش وەکو حکومەت ئاهەنگی سەری ساڵ سازناکەن.
مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگاری هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بۆ سەری ساڵ مۆڵەت بە هیچ شوێنێک نەدراوە ئاهەنگ بگێڕێت و پارێزگاش خۆی هیچ ئاهەنگێکی نابێت، ئەمەش لەپێناو پاراستنی هاووڵاتییانە لە تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ساڵانی رابردوو زۆربەی کافێ و رێستۆرانت و باخچەکان بەبۆنەی شەوی سەری ساڵدا ئاهەنگیان دەگێڕا، پارێزگای هەولێریش بودجەیەکی تایبەتی بۆ رازاندنەوەی شار تەرخاندەکرد، بەڵام ئەمساڵ هیچ پلانێک بۆ ئەو بۆنەیە نییە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، لە دوو هەفتەی رابردوودا ئامارەکانی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا روو لە داکشانن، بەڵام بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی دەڵێن هیچ نیازێکیان نییە بەمزووانە رێککارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا شل بکەنەوە.

تەندروستیی دهۆک: هیچ ئاهەنگێکمان بەبۆنەی سەری ساڵەوە نابێت
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دهۆک رایگەیاند، وەکو حکومەت هیچ ئاهەنگێکیان نابێت، بەڵام سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان - لقی دهۆک رایگەیاند، رێگەدراوە بە کافێ، هۆتێل و رێستۆرانتەکان بەپێی رێنماییەکانی تەندروستی ئاهەنگ بگێڕن.
ئەمیر عەلى، بەڕێوەبەرى گشتیى رۆشنبیرى و هونەرى لە دهۆک رایگەیاند، وەکو ئاهەنگی جەماوەرىی حکومى "هیچ ئاهەنگ و چالاکییەکمان نابێت، بەڵام کەرتى تایبەت ئازادن لە ئەنجامدانى ئاهەنگى بچووک". ئەڤین حوسێن، سەرۆکى سەندیکای هونەرمەندانى کوردستان - لقى دهۆک بە رووداوی راگەیاند، رێگە بە کەرتى تایبەت دراوە ئاهەنگ بگێڕێت، بەڵام دەبێت بەپێی رێنماییەکانى تەندروستى بن، "موزیک و ستران ئاساییە، بەڵام نابێت شایی لەناو هۆڵەکاندا بکەن". ئاماژەی بەوەش کرد کە تاوەکو ئێستا 12 شوێن مۆڵەتیان وەرگرتووە بۆ بەڕێوەبردنی ئاهەنگ و پێشبینی دەکەن لە 20 هۆتێل و رێستۆرانتی سنووری پارێزگاکە ئاهەنگ بکرێن.
پارێزگاری سلێمانی: وەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ بۆنەیەک بەڕێوەنابەین
هەر سەبارەت بە بەڕێوەچوونی ئاهەنگەکانی سەری ساڵ، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەهۆی ئەو دۆخە داراییەی هەیە، وەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ بۆنەیەک بەڕێوەنابەن، "بەڵام ئەگەر کەرتی تایبەت بۆنەیەکی هەبێت، ئەوا بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان رێکی دەخەین و ئەمنییەتی دۆخەکە دەپارێزین".
پارێزگای کەرکووک: هیچ ئاهەنگێک ناکرێت
ئیدارەی پارێزگای کەرکووک لە بەیاننامەیەکدا لەبارەی بەڕێوەچوونی ئاهەنگ بەبۆنەی سەری ساڵەوە رایگەیاند "بۆ یادی ساڵی نوێ ھیچ ئاھەنگێک ناکرێت و تەنیا پیرۆزبایی لە کریستیانەکانی پارێزگاکە دەکرێت بەبۆنەی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح"، ئاماژەی بەوەش کراوە، هێشتا پارێزگاکە پابەندە بە رێنماییەکانی تەندروستی، بەڵام رێگری لە کردنەوەی شوێنە گشتییەکان ناکرێت.
لایی خۆیەوە قیس سڵێوە، قەشە لە مەتڕانیەی مەریەم موقەدەس لە پارێزگای کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "خراپیی باری ئابووریی جیھان بەگشتی و کەرکووک بەتایبەتی وایکرد ئەمساڵ ھیچ ئامادەکارییەک بۆ ساڵی نوێ نەکەین، کڵێسەکانیش بۆ کریسمس نەڕازێنینەوە و تەنیا بۆ بەرز راگرتنی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح، نوێژ دەکەین و نزا بۆ باشبوونی خەڵک و کۆتاییھاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەین".
بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیریی هەڵەبجە: هیچ بۆنەیەک سازناکەین
لە هەڵەبجەش هیچ بۆنەیەک بۆ سەری ساڵی نوێ ئەنجامنادرێت. محەممەد فەتاح، بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیریی هەڵەبجە بە رووداوی راگەیاند، بەبۆنەی قەیرانی دارایی و دۆخی دارایی خەڵک و ڤایرۆسی کۆرۆنا، وەکو پارێزگای هەڵەبجە هیچ بۆنەیەک سازناکەن.
ساڵانە بەبۆنەی سەری ساڵی زاینی لە جیهاندا ئاهەنگ بەڕێوەدەچێت، لە هەرێمی کوردستانیش هاوشێوەی هەموو شوێنێکی دیکە ئاهەنگ بەڕێوەدەچێت، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەیرانی داراییەوە، پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بڕیاریی جیاجیایان لەوبارەیەوە دەرکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ