دەنگەکانی پارتی و یەکێتی لە چەند سندووقێکی جیاکراوەی پارێزگاکانی کەرکووک، نەینەوا و دهۆک

22-12-2023
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەپێی ئەو داتایانەی بە دەست بەختیار قادر پەیامنێری رووداو گەیشتوون، لەکۆی دەنگی جیاکراوەی 7 سندووقی پارێزگاکانی کەرکووک و نەینەوا پارتی زۆرترین دەنگەکانی بەدەستهێناوە. لە کۆی دەنگی 74 وێستگەی دەنگدان لە کەرکووک، یەکێتی زۆرترین دەنگی لەو پارێزگایە بەدەستهێناوە.
 
رۆژی هەینی، 22-12-2023، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ژماردنی دەستیی بۆ دەنگی 7 سندووق ئەنجامدا لە پارێزگاکانی کەرکووک و نەینەوا، بەپێی پارێزگاکان دەنگەکان بەمشێوەیەن: 
 
- نەینەوا
 
پارتی: 769
 
یەکێتی: 120
 
 
- کەرکووک
 
پارتی: 492
 
یەکێتی: 245
 
هەردی محەممەد، پەیامنێری رووداو لە کەرکووک گوتی، لە کۆی 74 وێستگەی دەنگدان، ژمارەی ئەو دەنگانەی جیاکراونەتەوە لە  لە دوێنێ و ئەمڕۆدا بەمشێوەیەیە: 
 
یەکێتی: 2846
پارتی: 1165
عرووبە: 750
نەوەی نوێ: 145
هاوپەیمانیی عەرەبی: 1100
 
بە گوێرەی زانیارییەکانی حەیدەر دۆسکی، پەیامنێری رووداو لە دهۆک، لەو پارێزگاکە تاوەکو ئێستا دەنگی 28 وێستگە جیاکراونەتەوە سەرجەمیان دەنگی دەنگدانی تایبەتن کە ئەنجامەکان بەمشێوەیەیە: 
 
پارتی: 5758
یەکێتی: 2424
 
بە گوتەی لقی دهۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لەکۆی ئەو 128 وێستگەیەی کە جیاکراونەتەوە تاوەکو ئێستا، چوار هەزار دەنگ پووچەڵن. 
 
حەیدەر دۆسکی گوتی، ئەو وێستگەیەی کێشەی تەکنیکی تێدادروست ببوو، دوای چوار کاژێر کێشەکەی چارەسەرکرا و دەنگەکانی هەژمارکرا. 
 
رۆژی پێنجشەممە، 18-12-2023، حەسەن هادى، ئەندامى تیمى رۆژنامەڤانیی کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پڕۆسەی هەژمارکردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بۆ ئەو وێستگە و سندووقانەی کێشەیان لەسەربووە و کێشەیان تێدا بووە، دەستیپێکرد، کە 1758 وێستگەن، بەپێی خشتەی کاری کۆمیسیۆن لەماوەی 70 کاژێر پڕۆسەکە تەواو دەبێت، بۆیە بە ئەگەری زۆرەوە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو یان زووتر ئەنجامی 100٪ـی دەنگەکان رادەگەێیندرێت."
 
لەبارەی ئەو سکاڵا و تانانەی لەسەر پڕۆسەی هەڵبژاردنەکە تۆماکراون، حەسەن هادى گوتی، " 118 سکاڵا و تانە لەسەر هەڵبژاردن تۆمارکراون، 55ـیان لەسەر دەنگدانی تایبەت و 63یان لەسەر دەنگدانی گشتی بووە، بەڵام هیچیان نەگەیشتووەتە ئاستی سکاڵای رەنگی سوور و پێویست بکات کە ئەنجامی وێستگە یان سندووقەکان پووچەڵ بکرێنەوە، ئەو سکاڵایانەی تۆمارکراون لە رەنگی سەوز و زەرد بوون."
 
رۆژی 19ـی کانوونى یەکەمى 2023، کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق ئەنجامى بەرایی هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى بڵاوکردەوە کە لە 15 پارێزگادا کرا، رۆژی 20ـی مانگ کۆمیسیۆن ئەنجامی 94.4٪ـی دەنگەکانی راگەیاند و ئەوانی دیکەی ماونەتەوە بەدەست هەژماردەکرێن و جیادەکرێنەوە و وردبینی دەکرێن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.