رێگەی دەربەندی گۆمەسپان داخرا

22-12-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

یەکێک لە رێگە سەرەکییەکانی نێوان سلێمانی و هەولێر، کە دەربەندی گۆمەسپانە و بە دۆڵی سماقووڵیدا دەڕوات، بەهۆی باران و سەرنەکەوتنی بارهەڵگرەکانەوە داخرا. قایمقامی سنوورەکە دەڵێت، کێشەی رێگەکە چارەسەر دەکەن.
 
رێگەی دەربەندی گۆمەسپان کە لە رووی کارگێڕییەوە سەر بە قەزای پیرمامە لە پارێزگای هەولێر، نوێیە و دوای دروستکردنی بەنداوی گۆمەسپان، وەکو رێگەی جێگرەوە دروستکرا. قایمقامی قەزاکە دەڵێت، بۆ چارەسەرکردنی هەر کێشەیەک، کۆمپانیای جێبەجێکاریان ئاگادار کردووەتەوە.
 
حەمید کاکەیی، قایمقامی قەزای پیرمام، ئەمڕۆ (یەکشەممە، 22-12-2024) بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "رێگەکە بەرزاییەکی تێدایە و بەهۆی بارانەوە بارهەڵگرەکان نەیانتوانیوە سەرکەون و ئاستەنگییان بۆ هاتووچۆ دروستکردووە، بۆیە داخراوە."
 
رێگەکە قیرتاوە و پێش بارانبارینی هەیینی رابردوو گرفتی نەبووە. قایمقام دەڵێت، لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکار قسەیکردووە؛ "ئەمڕۆ و سبەی دەستبەکار دەبن و هەرکێشەیەک لە رێگەکە دا هەبێت، چارەسەری دەکەن." 
 
رێگەی دەربەندی گۆمەسپان لە سنووری قەزاکانی کۆیە و دووکانەوە پارێزگای سلێمانی بە هەولێر دەبەستێتەوە. هاوکات رێگەیەکیشە بۆ هاتووچۆی ناوچەکانی پیرمام، شەقڵاوە و ناوچەی خۆشناوەتی بۆ شاری هەولێر.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی گشتیی کەرکووک

لە کەرکووک زیاتر لە دوو هەزار دۆنم زەوی بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوونی مامۆستایان تەرخان دەکرێ

زیاتر لە دوو هەزار دۆنم زەوی بۆ مامۆستایانی کەرکووک تەرخان دەکرێ بۆ ئەوەی یەکەی نیشتەجێبوونی تێدا دروست بکەن. بەڕێوەبەری خوێندنی کوردیی پارێزگاکە داوادەکات زەوی و یەکەی نیشتەجێبوون مامۆستایانی خوێندنی کوردی بگرێتەوە.