لە کەرکووک بەهۆی شکانی بۆرییەکى گواستنەوەی گاز گوندێک چۆڵدەکرێت

23-01-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
تیمەکانی حکومەت لەنزیک شوێنی شکانی بۆرییەکەی گاز
تیمەکانی حکومەت لەنزیک شوێنی شکانی بۆرییەکەی گاز
نیشانەکردن کەرکووک
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە سنووری گوندێکی کەرکووک هێڵێکى گواستنەوەى گاز لەکاتی کارکردنی شۆڤڵ شکا و، دوای ئەوەی بڕێکی زۆر گاز دزەی کرد، هاونیشتمانییانی گوندەکە بۆ پاراستنی ژیانیان، گوندەکەیان چۆڵکرد.
 
سەرچاوەیەکى بەرپرس لە کۆمپانیاى گازى باکوور بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند "هێڵێکى دوازدە ئینجیى گواستنەوەى گاز لە گوندى قزڵیار لە کەرکووک شکاوە و گازەکەى بڵاوبووەتەوە. هۆکاری شکانی بۆرییەکەش کارکردنی شۆفڵ بووە لەو شوێنەدا."
 
هەردی محەممەد، پەیامنێری رووداو لە گوندەکەوە گوتی "بۆرییەکەی شکاوە و لە بەیانییەوە گازێکی زۆری لێدەچێت، دانیشتووانی گوندەکەش ماڵەکانیان چۆڵکردووە و بەرەو دەشتایی پشت گوندەکەیان رۆیشتوون."
 
مامۆستا میکائیل، بەڕێوەبەری قوتابخانەی قزڵیار بە رووداوی گوت "کۆمپانیاکە بەیانی لە شوێنی بۆرییە گازەکەدا سەرقاڵی چاککردنی بۆرییەکە بوون. ئێمە لە قوتابخانە تاقیکردنەوەمان بە قوتابیان دەکرد کاتێک بۆریی گازەکە تەقی، بەپەلە قوتابخانەکەمان چۆڵکرد."
 
بەڕێوەبەری قوتابخانەکە گەواهیی ئەوە دەدات کاتێک بۆڕییەکە تەقیوە، دەنگێکی زۆر گەورەی لێ بەرزبووەتەوە، بۆیە "ئێمە بە مامۆستا و قوتابییەکانەوە 120 کەس بووین و هەموومان توانیمان بە سەلامەتی خۆمان بگەیێنینە پشت گوندەکە."
 
هاووڵاتییەکی دیکەی دانیشتووی گوندی قزڵیار بە رووداوی گوت؛ "پێشتر ئەم بۆرییە کونی بچووکی تێدەبوو یان گازی لێدەچوو، کۆمپانیا دەهاتن چاکیان دەکردەوە، بەهۆی ئەوەی بۆرییەکە چەندینجار پینەکراوە، کاتێک شۆڤڵەکە بەڕێکەوتووە، یەکسەر تەقیوە و لە بەیانییەوە بەردەوام گازی لێدەچێت."
 
تیمەکانی کۆمپانیای گازی باکوور ئێستا هەوڵی کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە دەدەن بۆ ئەوەی بتوانن بۆرییەکە چاک بکەنەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی کەرکووکیش گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، تاوەکو لە هەر ئەگەرێکی نەخوازراودا بتوانن فریای هاونیشتمانییان بکەون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەسەر تەختە رەشێک نووسراوە "کورد، کوردی، کوردستان". وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکە دانراوە

هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی: زازاکی لە مەترسیدایە

رەمزیە ئاڵپارسلان، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی لە باکووری کوردستان هۆشدارییەکی تووند لەبارەی زمانی کوردی لەو پارچەیەی کوردستان دەدات و دەڵێ: "تاوەکو زمانی کوردی لە تورکیا و باکووری کوردستان نەچێتە نێو سیستمی پەروەردەوە، رزگاری نابێت."