رووداو دیجیتاڵ
ئەمەی دەیبینن رێوڕەسمی نەورۆزە لە گوندی چەشمییەری مەریوان، لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بەڵام نەورۆزی وەرزێرییە نەک ئەوەی هەمووان دەیزانن.
لە شار و ناوچە جیاوازەکانەوە و بە جلوبەرگی کوردی خۆیان گەیاندووەتە ئەو گوندە بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگی نەورۆز.
لە کۆنەوە ساڵانە لە سەرەتاکانی دوایین مانگی زستان لە ناوچەی هەورامان رێوڕەسمی نەورۆز بەڕێوەچووە. ئەو نەورۆزە بە نەورۆزی وەرزێری و کشتوکاڵی ناسراوە و بە بۆنەی ژیانەوەی سروشت و دەستپێکی وەرزی کشتوکاڵی بەڕێوەدەچێت.
ناهید محەممەدی، شارەزای مێژووی هەورامانە و باس لەوە دەکات، "نەورۆزی وەرزێری لە گوندەکانی هەورامان مێژوویەکی کۆنی هەیە، بەڵام ساڵانێک بوو لەبیرکرابوو. نزیکەی 10 ساڵە ئەو رێوڕەسمە لە گوندەکانی دێوەزناو، تفێن، کۆڵیش، پاڵنگان و چەشمییەر زیندووکراوەتەوە و هەر رۆژە و لە گوندێک بەڕێوەدەچێت".
لە رێوڕەسمەکانی نەورۆزی هەوراماندا زیاتر دەنگی هونەرمەندی ناسراوی ناوچەکە، عادل نادری دەبیسترێت. ئەو بە دەنگە پڕ سۆزەکەی، موژدەی نەمانی سەهۆڵبەندانی زستان و ژیانەوەی سروشت بە خەڵک دەدات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ