رووداو دیجیتاڵ
غەفوور دەروێش ئەحمەد، ناسراو بە "مامە غەفە" پێشمەرگەی دێرینی یەکێتی بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.
ماڵباتەکەی لە راگەیێندراوێکدا رایانگەیاند، "مام غەفوور لە پاش برینداربوونی بە سەختی لە شەڕدا بەرانبەر بە تیرۆرستانی داعش و مانەوەی گوـلەیەک لەسەر دڵی و ساڕێژنەبوونی برینە قوڵەکەی، بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا".
غەفوور دەروێش ئەحمەد (مامە غەفە) 1ـی تەمموزی 1942 لە گوندی سمایلاوەی شارەدێی دیبەگە له پارێزگای هەولێر لەدایکبووە.
غەفوور ئەحمەد، شەوی دووشەممە 23ـی ئاداری 2026، لە نەخۆشخانەیەکی شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد. تەرمەکەی لە مزگەوتی حاجی رەزای چەرمەگایە لە سلێمانی و ئەمشەو نوێژی لەسەر دەکرێت و دواتر بە خاکدەسپێردرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ