گۆڕان و یەکگرتوو لەبارەی 'کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن': بۆ ئەوەی گرژیی زیاتر دروست نەبێت قسەی لەبارەوە ناکەین

24-05-2023
بەختیار قادر
بەختیار قادر
چەند کارمەندێکی کۆمیسیۆن. وێنە: رووداو
چەند کارمەندێکی کۆمیسیۆن. وێنە: رووداو
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەگوێرەی نووسراوێک کە واژۆی هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەسەرە "کۆمیسیۆن کارابووەتەوە" و سەرۆکی کۆمیسیۆنیش لە پەراوێزی نووسراوەکەدا پیرۆزبایی بۆ کۆمیسیاران نووسیوە.
 
هەندرێن محەممەد، سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بە رووداوی گوت: دەست دەکەین بە کارەکانمان، لەبارەی بودجە، لیست، قەوارەی سیاسی و بەربژێرەکان و ئەگەر پێویست بکات رۆژانی پشووش دەوام دەکەین بۆ ئەوەی لە کاتی خۆیدا ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردن تەواو بن. 
 
بڕیارە دوو کۆمیسیارە تازەکە لەم دوو رۆژە سوێندی یاسایی بخۆن، بەشەکانی کارگێڕی کۆمیسیۆن راسپێردراون دەست بەکارەکانیان بکەنەوە و لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو یەکەمین کۆبوونەوەی کۆمیسیۆن دەکرێت و دەست بە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن دەکەن. 
 
یەکێتی نووسراوەکەی کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن بە نایاسایی دەزانێت و گۆڕان و یەکگرتووش بە رووداویان گوت، بۆ ئەوەی گرژیی زیاتر دروست نەبێت قسەی لەبارەوە ناکەن. هەروەها کۆمەڵی دادگەری هاوڕایە لەگەڵ یەکێتی. 
 
شوان رابەر، ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسیی کۆمەڵی دادگەری دەڵێت: رێککەوتنێک پێشتر کرابوو لە نێوان حیزبەکان، بەڵام کاتێک بە تەنها حیزبێک بڕیاری لێبدات بە تەنها واتە شەرعییەت وەرناگرێت تاوەکو ئەگەر نووسراویش بۆ کۆمیسیۆن کرابێت ئەندام و لایەنەکان پێیەوە پابەند نابن و کۆمەڵی دادگەریش پێیەوە پابەند نابێت و کۆمیسیارەکەی ناچێتە کۆبوونەوە. 
 
پارتی و یەکێتی لەسەر کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن هاوڕابوون، بەڵام یەکەم هەنگاوی کرداری بۆ کاراکردنەوەی بووە خاڵی ناکۆک و هەموو شتێکی هەڵگێڕایەوە. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان نووسراوێکی ئاراستەی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان کردووە و داوا دەکات کار بەو نووسراوانەی پەرلەمان لەبارەی دانیشتنەکەی 22ـی ئایار نەکەن، ئەگەر واژۆی ئەوی لەسەر نەبێت. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.