لە رووداو ئەنجامی تاقیکردنەوەی پۆلە کۆتاییەکان وەربگرەوە

23-06-2019
راوچی حەسەن @Rawchihasan
نیشانەکردن ئەنجامی تاقیکردنەوەکان
A+ A-

رووداو - هەولێر 

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی تاقیکردنەوەی پۆلەکۆتاییەکانی راگەیاند. 


ئەمشەو (یەکشەممە 23-6-2019) وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی پۆلەکۆتاکان (پۆلی 12ی ئامادەیی و پۆلی 9ی بنەڕەتی و پیشەیی)ی بۆ ساڵی 2018-2019 راگەیاند. 

پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا پیرۆزبایی لە خوێندکارەکان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و رایگەیاند: "لە خولی یەکەم سێ هەزار قوتابی نمرەی 90 تاوەکو 100یان هێناوە، ئەو قوتابیانەش لە کەسانی هەژار و کەمدەرامەتن".

 

وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان راشیدەگەیێنێت: " رێژەی دەرچوونی خولی یەکەم 48% بووە".

ئەنجامی تاقیکردنەوەی پۆلی 12ی ئامادەیی (زانستی و وێژەیی)

ئەنجامی تاقیکردنەوەی پۆلی 9ی بنەڕەتی

بەپێی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەزموونەكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ ئەم ساڵی خوێندنی 2018-2019 بەگشتی 234 هەزار و 332 قوتابی پۆلی 12ی ئامادەیی و پۆلی 9ـی بنەڕەتی و پیشەیی بەشدارییان لە تاقیكردنەوەكان كردووە. 

لەو ژمارەیە 112 هەزار و 585 قوتابی پۆلی 12ـی ئامادەیین، 118 هەزار و 383 قوتابیان پۆلی 9ـی بنەڕەتی و سێ هەزار و 364 قوتابیان پیشەیین، كە بەسەر چوار هەزار و 101 هۆڵی تاقیكردنەوە دابەشكرابوون ‌و 27 هەزار مامۆستاش چاودێری پڕۆسەی تاقیكردنەوەكانیان كرد. 

  

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کوێستان محەممەد میوانی بووڵتەنی کاژێر 12:00ی رووداو بوو

کوێستان محەممەد: یاسای لێبووردنی گشتی نزیکەی نیوەی سزادراوان دەگرێتەوە

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان، مەترسییەکانی قەرەباڵخیی نێو چاکسازییەکان ئاشکرا دەکات و دەڵێت، لە هەولێر رێژەی سزادراوان نزیکبووەتەوە لە سێ هێندەی توانای چاکسازییەکە و 350 سزادراویش لە بنکەکانی پۆلیسن، بۆ ئەوەی شوێنێک لە چاکسازییەکان چۆڵ ببێت.