هێزە ئەمنییەکان لە نەغەدە 60 گەنج و مێرمنداڵی کورد دەستبەسەر دەکەن

23-11-2022
ناسر پیرۆتی
دیمەنێک لە خۆپێشاندانی خەڵکی نەغەدە
دیمەنێک لە خۆپێشاندانی خەڵکی نەغەدە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە نەغەدە، گەنج و مێرمنداڵانی کورد دەستبەسەر دەکەن و بۆ شوێنی نادیار دەیانگوازنەوە.
 
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە شاری نەغەدەوە بە تۆڕی میدیایی رووداو گەیشتووە، لە سێ رۆژی رابردوودا زیاتر لە 60 گەنج و مێرمنداڵی کورد لەو شارە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
 
بەپێی زانیارییەکان، کەسانێکی سەر بە حکومەت و هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە جلوبەرگی کوردی چوونەتە نێو خۆپێشاندەران و ژمارەیەک لەوانەیان ناسیوەتەوە کە لە ناڕەزاییەکانی ئەو شارەدا بەشداربوون و دواتر شوێنی نیشتەجێبوونیان دەستنیشانکراوە و دەستبەسەرکراون، بەڵام کەسانێکیش دەستبەسەر دەکرێن کە لە خۆپێشانداندا بەشدار نەبوون.
 
بەگوتەی هاونیشتمانییان لە نەغەدە، هێزە ئەمنییەکان بە جلوبەرگی مەدەنی لەنێوشار و گەڕەکەکان دەوەستن و گەنجانی کورد کە شەوانە لە دەرەوە بن، دەستبەسەر دەکەن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی بارانبارین و بای بەهێز لە رووها

لە رووها کەسێک لە ئەنجامی رەشەبا گیانی لەدەستدا و 40ی دیکە برینداربوون

لە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان، دوای بارانی بەخوڕ، لافاو دروستبوو و بایەکی بەهێزیش هەڵیکرد. لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و 40 کەسی دیکەش بریندار بوون. لە دوو شارۆچکەی رووها پشووی خوێندن راگەیێندرا