هەسەدە دەستگیرکردنی دوو "سەرکردەی داعش" رادەگەیێنێت

24-01-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەستگیرکردنی دوو سەرکردەی داعشی لە دێرەزووری رۆژهەڵاتی سووریا راگەیاند.
 
لە راگەیێندراێکدا کە رۆژی هەینی بڵاوکراوەتەوە، هەسەدە دەڵێت، "تیمەکانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی هەسەدەمان ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیی وردی لە گوندەواری دێرەزوور ئەنجامدا. بە پشتبەستن بە زانیاریی ورد لەبارەی جموجووڵی دوو تیرۆریستەکە، هێزەکانمان هەڵیانکوتایە سەر حەشارگەکەیان لە گوندی خیشام لە رۆژهەڵاتی گوندەواری دێرەزوور."
 
هەسەدە دەڵێت، "هێزەکانمان گەمارۆیەکی تووندیان خستە سەر حەشارگەکە" و دوو سەرکردەکەیان دەستگیر کرد.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، یەکێک لەو دوو دەستگیرکراوە پلەکەی "ئەمیر"ە کە ناوی "کەریم نەهر"ە؛ دووەمیان ناوی "عەبدولکەریم ئەمیر کەریم نەهر"ە و هەردووکیان خەڵکی گوندی خیشامن.
 
هەسەدە دەڵێت، ئەو دوو کەسە "چەندین کاری تیرۆریستییان دژی هێزەکانمان و دامەزراوە سڤیلەکان کردووە و ئەو تانکەرانەیان کردوونەتە ئامانج کە سووتەمەنی دەگوازنەوە."
 
داعش لە گەرمەی شەڕی نێوخۆی سووریا لە ساڵی 2014 شاڵاوێکی خوێناویی کردە سەر سووریا و عێراق و بەشێکی گەورەی هەردوو وڵاتەکەی کۆنترۆڵکرد. 
 
وێڕای ئەوەی هەسەدە بە پشتیوانیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە ساڵی 2019 تێکشکاندنی "خەلافەت"ی رێکخراوە پەڕگیرەکەی لە بەری رۆژهەڵاتی فورات راگەیاند، شانە نووستووەکانی داعش لە ناوچە دوورەدەست و کەلێندارەکاندا ماون. 
 
لەو کاتەوە رێکخراوە پەڕگیرەکە نەیانتوانیوە هیچ رووبەرێک کۆنترۆڵ بکات، بەڵام شانە نووستووەکانی بەردەوام بوون لە هێرش. 
 
سێشەممەی رابردوو هەسەدە رایگەیاند، پار لە 98 ئۆپەراسیۆندا 17 چەکداری داعشیان کوشتووە کە 6یان سەرکردە بوون؛ هەروەها 278ی دیکەشیان دەستگیرکردووە. 
 
لە هەمان ساڵدا داعش 113 هێرشی کردووەتە سەر ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هەسەدە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.