هەسەدە شەڕڤانێک بەهۆی وێنەگرتن لەگەڵ تەرمی کوژراوان سزا دەدات

24-01-2026
گەشاو خالید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەڵێت، شەڕڤانێکی بەهۆی ئەوەی لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا لە تەنیشت تەرمی چەند چەکدارێکی کوژراو وێنەی گرتووە، لە ریزەکانی دوورخستووەتەوە و دەیداتە دادگەی سەربازی.
 
لە راگەیێندراوێکدا ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە دەڵێت، دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی یەکێک لە شەڕڤانەکانی لە سنووری گوندی خەڕووسی باشووری کۆبانێ لەکاتی بەرپەرچدانەوەی هێرشەکان، کە تێیدا لە تەنیشت تەرمی چەکدارە کوژراوەکان وێنەی گرتبوو، دەستبەجێ رێکاری یاساییان بەرامبەری گرتووەتەبەر.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "ئەو شەڕڤانە بەهۆی پێشێلکردنی بەها ئاکاری و سەربازییەکان، دەستبەجێ لە ریزەکانی هێزەکانمان دەرکرا و رەوانەی دادگای سەربازی کراوە تاوەکو سزا بدرێت."
 
هەسەدە باس لەوە دەکات، "ئەوەی کراوە مامەڵەیەکی تاکەکەسییە و بە هیچ شێوەیەک گوزارشت لە بنەما ئەخلاقییەکانی هەسەدە ناکات، چونکە هێزەکانمان هەمیشە پابەندی پاراستنی شکۆی مرۆیی و رێزگرتنن لە شکۆی تەرمەکان، تەنانەت لەکاتی جەنگیشدا."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خێزانەکە 8 ئەندامن و دۆخی داراییان خراپە

بەرپرسیاری رەمەزان؛ خێزانێکی 8 کەسی لە دۆمیز نەخۆشن و پێویستییان بە چارەسەریی پزیشکییە

خێزانێکی 8 کەسی لە کۆمەڵگەی دۆمیز لە سنووری پارێزگای دهۆک لە دۆخێکی ئێجگار سەختدا ژیان بەسەر دەبەن. باوکی منداڵەکان و دوو لە منداڵەکانی بەهۆی سووتانەوە ئازارێکی زۆر دەچێژن و پێویستیان بە نەشتەرگەریی بەپەلەیە، لە کاتێکدا منداڵەکانی دیکەشیان بەدەست چەندین نەخۆشیی دیکەوە دەناڵێنن. هەژاری و قەرزاری وایکردووە ئەم خێزانە تەنانەت پارەی موەلیدەی کارەباشیان پێ نەدرێ و لە خانوویەکی تەواونەکراودا بژین، کە خۆیان بە "کەلاوە" ناوی دەبەن و مەترسیی دەرکردنیشیان هەیە.