کەسێک لە هەولێر دەستگیردەکرێت کە خۆی وەک ئەفسەری دژەتیرۆر ناساندووە

24-04-2021
بڕوا کیانی @brwakyani
وێنەی تۆمەتبارەکە کە دژەتیرۆر بڵاویکردووەتەوە
وێنەی تۆمەتبارەکە کە دژەتیرۆر بڵاویکردووەتەوە
نیشانەکردن دژەتیرۆر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە ناو و پێگەی ئەفسەری دژەتیرۆری کوردستانی بۆ مەرامی تایبەت بەکارهێناوە. ئەو کەسە لە دانپێدانانەکەیدا دەڵێت، سێ بۆ چوار مانگ ئەو کارەی کردووە و ئامانج لێی بەدەستهێنانی پارە بووە.
 
ئەو تۆمەتبارە کە ناوی رێوان ئەکرەم ئەحمەدە لە دانپێدانانەکەیدا دەڵێت، ناو و پێگەی ئەفسەری دژەتیرۆری کوردستان و چەند کۆنسوڵخانەیەکی وڵاتانی لە هەولێر بەکارهێناوە، ئەوەش "بە مەبەستی ساختەکاری و فێڵکردن بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتی ماددی و گەیشتن بە مەرامە تایبەتەکانی."
 
تۆمەتبارەکە ئاماژە بەوە دەکات، دەرچووی زانکۆی تیشکە لە هەولێر و خۆی وەکو ئەفسەرێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر ناساندووە و بۆ ئەوەی خەڵکیش باوەڕی پێبکات، پێویستبووە چەند کەلوپەلێک چاپ بکات. ئەو کارەیشی لە رێگەی چاپخانەیەکەوە کردووە و نووسراوێکی ئاسایشی هەولێری ساختەکردووە بۆ ئەوەی باوەڕی پێبکەن. 
 
ئەو کەسە دەڵێت، مامەڵەی کڕینی زەوی لەگەڵ کەسێک لە گەڕەکی وەزیران ئەنجامداوە، بەڵام لەگەڵیدا نەگەیشتووەتە ئامانج، بۆیە ناسنامە ساختەکەی بەکارهێناوە بۆ "ترساندنی". هاوکات ئۆتۆمبێلێکیشی فرۆشتووە و کێشەی لەگەڵ کڕیارەکە بۆ دروستبووە، بەهەمانشێوە ئەو کەسەی ترساندووە. 
 
هەر ئەو کەسە خۆی وەکو بەڕێوەبەری نووسینگەی بەشی بازرگانیی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا ناساندووە و چەند ئیمەیڵێکی ئاراستەی کۆمپانیایەکی بواری ئۆتۆمبێل کردووە لەگەڵ چاپخانەیەک بۆ هێنانی جلوبەرگ. بەڵام دواتر لەلایەن هێزەکانی دژەتیرۆرەوە دەستگیرکراوە.
 
دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان دەڵێت، دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دڵنیایی دەدەنە هاونیشتمانیان و هەموو لایەک، کە ئەرکیان پاراستنی ئاسایش و ئارامی و سەروماڵی هاووڵاتیان و دەستگیرکردنی تاوانبارانە و رادەستکردنیانە بە دادگە، ئەوەش لەپێناو هێنانەدی دادپەروەری.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."