پۆلیسی سلێمانی سێ کەس بە تۆمەتی رفاندنی کچێک دەستگیردەکات

24-08-2019
حەکیم داود
نیشانەکردن رفاندن
A+ A-

رووداو - سلێمانی

پۆلیسی سلێمانی سێ کەس بە تۆمەتی رفاندنی کچێک دەستگیردەکات و دەڵێت، کچەکەش رزگارکراوە.

پاش تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەلایەن ھاووڵاتییەکەوە کە گوتویەتی کچەکەی رفێندراوە، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردووە و زانیاری پێویستیان لەبارەی تۆمەتبارەکان کۆکردووەتەوە.

پۆلیس دەڵێت، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ئازادی "لە ماوەیەکی کەمدا" توانیویانە دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (د، ک، م  - م، غ، م) دەستگیربکەن. دواتریش تۆمەتباری سەرەکی بەناوی (ن، ک، ق) دەستگیرکراوە کە لەکاتی دەستگیرکردنیدا کچەکەشی لەگەڵدا بووە.

نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کچەکە 18 ساڵی تەواونەکردووە، تەمەنی 16 ساڵە، بۆیە تۆمەتبارەکان بە تۆمەتی هەڵخەڵەتاندن و رفاندن دەستگیرکراون. 

بەگوتەی سەرکەوت ئەحمەد، کچەکە بە پۆلیسی راگەیاندووە، تۆمەتبارە سەرەکییەکە تەلەفۆنی بۆ کردووە و دواتر بەبێ ویستی خۆی بۆ شوێنێکی نادیاری رفاندووە.

بە بڕیاری دادوەر ھەر سێ تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی 421 راگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پێشوازیی پاپای ڤاتیکان لە سەرۆک بارزانی

سەرۆک بارزانی بۆ رووداو: داوای پشتیوانیم بۆ رۆژئاوای کوردستان لە پاپای ڤاتیکان کرد

سەرۆک مەسعود بارزانی رایگەیاند، داوای پشتیوانییان لە پاپای ڤاتیکان کردووە "بە هێزی مەعنەویی خۆی." هەروەها گوتیشی، "داوام لە ئەحمەد شەرع کرد نەبێتە شەڕی کورد و عەرەب." خەختی لەوەش کردەوە، هەمووان هەست بە مەترسیی داعش دەکەن