ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەست بەسەر 51 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا دەگرێت

24-11-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 


بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵییەکانی عێراق هەڵوەشاندنەوەی گرووپێکی بازرگانیی نێودەوڵەتیی مادەی هۆشبەری بە هاوئاوهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکانی سلێمانی راگەیاند لەگەڵ دەست بەسەرداگرتنی 51 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر. 
 
رۆژی هەینی، 24-11-2023، لیوای مافپەروەر، ئەحمەد زەرگانی، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵییەکانی عێراق، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لەگەڵ عەقید سەلام عەبدول خالید، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان-سلێمانی دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباریان لەنێو گرووپێکی نێودەوڵەتی راگەیاند کە کاریان بازرگانیکردن و دابەشکردنی مادەی هۆشبەر بووە.
 
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا ئەو دوو بەرپرسە دەستگیرکردنی ئەو کەسانە و بڕی مادەهۆشبەرەکەیان ئاشکراکرد. ئەحمەد زەرگانی رایگەیاند، بە پشتبەستن بە دەزگای هەواڵگری و بەدواداچوونی ورد و ئاڵوگۆڕی زانیاری، لە ماوەی دوو هەفتەدا "تۆڕێکی نێودەوڵەتیی مەترسیداری بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران کە سێ تۆمەتبار بوون. هەروەها دەستبەسەر 51 کیلۆگرام لە مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ."
 

بە گوتەی بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵییەکانی عێراق، ئەو کەسانە ویستوویانە مادە هۆشبەرەکە بۆ نێو پارێزگاکانی عێراق بگوێزینەوە و دابەشی بکەن.
 
هاوکات عەقید سەلام عەبدول خالید ئاماژەی بەوە کرد، "ئەو بازرگانانەی دەستگیرکراون، بازرگانی دیکەیان لەگەڵدا بوون و کەسانی دیکەشیان لەگەڵدا دەستگیرکراوە و لە لێکۆڵینەوەکاندا دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە."
 

بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادەی هۆشبەر لە عێراق کە ئەحمەد زەرگانی ئاشکرایکرد، "ئەو بڕە مادە هۆشبەرانەی ئەم ساڵ دەستیان بەسەرداگیراون هێندەی ئەو بڕە دەبێت کە لە 10 ساڵی رابردوودا دەستیان بەسەردا گیراوە، ئەندامانی تۆڕەکان دەستگیرکراون، لەنێویاندا هەیە هێڵی نێودەوڵەتین و کردوومانەتە ئامانج."
 
ئەو بەڕێوەبەرە هەروەها باسی ئەوەشیکرد کە پێویستە لە داهاتوودا بۆ بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر سنوورەکانی عێراقیش ببەزێنن و هاوئاهەنگی زیاتر بکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی کێشەکە لە دەرەوەی سنوورەکان.
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.