رووداو دیجیتاڵ
مەسرور بارزانی بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی پێغەمبەر عیسا رایگەیاند، "پیرۆزبایی لە سەرجەم کریستیانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. ئومێدەوارم رۆژانی جەژن، لە خۆشی و شادی و ئارامیدا بەسەر ببەن".
ئەمڕۆ 24-12-2021 جەژنی لەدایکبوونی پێغەمبەر عیسایە، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوە دا، "لەم بۆنە پیرۆزەدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان، دووپاتی دەکاتەوە کە بەردەوام دەبێت لەسەر پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و لێبووردەیی و پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان".
هەروەها نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەدا، "له‌م یاده‌دا هه‌موو كوردستانييان دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه به لا‌نكه و سه‌رزه‌مينى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و لێبوورده‌يى ده‌مێنێته‌وه و به‌هاكانى مرۆڤايه‌تى هه‌موومان پێكه‌وه كۆده‌كاته‌وه".
کریستیانەکانی جیهان لە پێشوازی جەژنی لەدایکبوونی عیسا مەسیح و رۆژی کریسمسن. بەشێک لە کریستیانەکان بەر لە رۆژی کریسمس 40 رۆژ بەڕۆژوو دەبن.
کریستیانەکانی هەرێمی کوردستان نەریتی تایبەت بە خۆیان بۆ جەژنی کریسمس هەیە. ئەوان ئەمشەو لە کەنیسە یادی کریسمس دەکەنەوە و نزا بۆ ساڵێکی باشتر دەکەن. کریستیانەکان رۆژی شەممە 25-12-2021 بە بۆنەی جەژنی کریسمس سەردانی یەکدی دەکەن و خواردنی تایبەت ئامادە دەکەن. لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 300 هەزار کریستیان دەژین و خاوەنی 270 کەنیسەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ