ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک: بەشە گازی بەردەڕەش دەفرۆشرێتەوە

25-01-2023
عەدنان رەشید
 بەرنامەی بەرپرسیاری تۆڕی میدیایی رووداو لەسەر کێشەی کەمیی گازی ماڵان بوو لە بەردەڕەش
بەرنامەی بەرپرسیاری تۆڕی میدیایی رووداو لەسەر کێشەی کەمیی گازی ماڵان بوو لە بەردەڕەش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە قەزای بەردەڕەش کێشەی کەمیی گازی ماڵان دروستبووە. ئەندامێکی لیژنەی وزە و سووتەمەنی لە ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک دەڵێت، لە بەردەڕەش قەیرانی گاز نییە، بەڵکو بەدواداچوونی پێویست بۆ دابەشکردنی گاز لەلایەن ئیدارەی بەردەڕەشەوە ناکرێت. بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی بەردەڕەشیش دەڵێت، "لە بەیانییەوە کێشەی کەمیی گاز چارەسەر دەکرێت."
 
رۆژی چوارشەممە، 25-01-2023، ئیڤان مستەفا، ئەندامی لیژنەی وزە و سووتەمەنی لە ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک لە بەرنامەی بەرپرسیاری تۆڕی میدیایی رووداو، کە شەهیان تەحسین پێشکێشی دەکات، گوتی: "لە سەرەتای ئەم مانگەوە، 20 تانکەر گازی ماڵان بۆ بەردەڕەش نێردراوە، واتە کێشەی کەمیی گاز نییە."
 
ئیڤان مستەفا گوتی: "ئەو کێشەیە بۆ ئیدارەی بەردەڕەش لە پۆلیس، ئاسایش و لیژنەی قایمقامیەت دەگەڕێتەوە، کە بەدواداچوون بەپێی پێویست بۆ دابەشکردنی گاز ناکەن."
 
ئیڤان مستەفا باسی رێکارەکانی دابەشکردنی گاز دەکات و دەڵێت: "هەر کاتێک گازی حکومی دەگاتە کارگە، دەگاتە بریکارەکان، دەبێت لیژنەکان لەوێ ئامادەبن و پۆلیس و ئاسایش تووندوتۆڵ بن و بزانن چەند تانکەر بەتاڵکراوە و چەند ماوە، چەند بووتڵ لە کارگە دەردەچێت و چەند لەنێو کارگە دەمێنێتەوە."
 
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک پێیوایە ئەو تانکەرە گازانەی بۆ قەزای بەردەڕەش دەچن ئەگەر بە یەکسانی دابەشبکرێت هیچ قەیرانی گاز نامێنێت.
 
ئیڤان مستەفا هۆکارێکی قەیرانەکە بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە بەشێکی بەشە گازی بەردەڕەش "بەشێوەی بازرگانی" دەفرۆشرێت، کارگە بە بازرگانی دەیداتە خەڵک. گوتیشی: "خاوەن کارگەکان قەیرانی گاز دروستدەکەن، ئەگەر هەفتەی رۆژێک گاز بۆ بەردەڕەش نەچوو، قەیران دروستنابێت، بەردەڕەش چوار کارگەی گازی هەیە، ئەگەر قەیران دروستبێت هۆکارەکەی لیژنەی قایمقامییەتە."
 
بە گوتەی ئیڤان مستەفا، کارگەکانی گازی بەردەڕەش رۆژانە 1700 بووتڵ بەرهەم دەهێنن، لە کاتێکدا رۆژانە ماڵەکانی بەردەڕەش 1700 بووتڵ گاز ناگۆڕن. دەشڵێت، "بەشێکی بەشە گازی حکومیی بەردەڕەش بۆ سلێمانی، هەولێر و زاخۆ نێردراوە، بەدواداچوونمان بەردەوامە و قایمقام و لایەنی دیکەش ئاگادارن و هیچ رێکارێک نەگیراوەتەبەر." 
 
"گاز بە نایەکسانی دابەشدەکرێت"
 
سەبری محەممەد، دانیشتووی بەردەڕەش لە بەرنامەی بەرپرسیاری تۆڕی میدیایی رووداو، هۆکاری کێشەی گازی ماڵانی لە سنوورەکەیان بۆ "نایەکسانی لە دابەشکردن" گەڕاندەوە و گوتی: "گازی ماڵان کەم نییە، بەڵکو لە بەردەڕەش بە نایەکسانی دابەشدەکرێت. چەند رۆژێکە ئەو کێشەیە هەیە".
 
سەبری محەممەد دەڵێت، دەستکەوتنی گازی ماڵان لەلایەن بریکارەکانەوە و دەستنەکەوتنی لەلایەن هاونیشتمانییانەوە، بووەتە پرسیار لای دانیشتووانی بەردەڕەش. گوتیشی: "پێنج کاژێر نۆرە دەگرین بۆ دەستکەوتنی گازی ماڵان، ئەو بەشە گازەی بۆ قەزاکە دێت، پێداویستیی بەردەڕەش پڕناکاتەوە و زۆرینەی دانیشتووانەکەیشی هەژارن."
 
بە گوتەی سەبری محەممەد، نرخ لای بریکارەکانی گازی ماڵان جێگیر نییە و "هەندێک بریکار نرخی یەک بووتڵ گاز بە 17 هەزار دەفرۆشێت و هەندێک لە بریکارەکانی دیکەش بە 16 هەزار دینار دەفرۆشن، لە کاتێکدا هەموو بریکارەکان لە یەک سەرچاوەوە گازەکە وەردەگرن."
 
"سبەی کێشەکە چارەسەر دەکرێت"
 
کامەران بەرزنجی، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانی لە قەزای بەردەڕەش، کێشەی کەمیی گازی ماڵان بۆ هاتنی وەرزی سەرما و زۆربوونی خواست لەسەر گاز دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت "مانگانە لەم کاتەدا هەر ماڵێک تاوەکو نزیکەی چوار بووتڵ گاز بەکاردەهێنن" جگە لەوەش بەشێکی ئەو گازە بۆ کەمپەکانی ئاوارەکان دەچێت.
 
سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەکە، کامەران بەرزنجی دەڵێت: "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ لە قایمقامییەتی قەزای بەردەڕەش بڕیاردراوە لە بەیانییەوە کێشەکە چارەسەر بکرێت و قایمقامی بەردەڕەش پەیوەندی بە نەوت و کانزاکانی دهۆک کردووە کە گرنگی زیاتر بدرێت بە بەردەڕەش و بەشە گازەکەی زیادبکرێت".
 
لە سنووری قەزای بەردەڕەش چوار کارگە هەن. کامەران بەرزنجی دەڵێت: "پێویستیی گازی بەردەڕەش بۆ هەر مانگێک بە 10 تانکەرە، هەر کاتێک گازی حکومی دێت، لیژنەی قایمقامییەت دەچێت. هەر بریکارێکی گازی حکومی، پۆلیسێک یان ئاسایشێکی لەگەڵە کاتێک لەنێو گەڕەکەکان دەگەڕێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی شێری

شێری بۆ یەکەم جار بەشداری یارییە ئاسیاییەکانی لاوانی پەکەوتەی 2025 دەکات، رێزلێنانی هەموو ژیانێک 'بەرەو بەرزاییەکان'

لە 4ی کانوونی یەکەمی کاتی ناوخۆیی، شێری مەراسیمێکی واژووکردنی لەگەڵ لیژنەی ڕێکخەری یارییە ئاسیاییەکانی لاوانی پەکەوتەی 2025 (AYPG) لە دوبەی ئەنجامدا، بەرپرسانی پایەبەرزی بەشداربوو لەوانە بەڕێز ژو شائۆدۆنگ، جێگری سەرۆکی جێبەجێکاری شێری نێودەوڵەتی، بەڕێز ماجید راشید، سەرۆکی لیژنەی ئۆلیمپیکی پەکەوتەی ئاسیایی، بەڕێز سەعید حرب، سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی وەرزشی دوبەی، بەڕێز سانی جوما بێڕێگاد، سەرۆکی DCD و لیژنەی ڕێکخەری ناوخۆیی - AYPG، و بەڕێز تاریق سۆوعی، بەڕێوەبەری گشتیی لیژنەی ئۆلیمپیکی پەکەوتەی ئاسیایی. پێکەوە، راگەیاندنیان کرد کە شێری بە فەرمی ببێتە هاوبەشی تایبەتی گواستنەوە بۆ یارییەکان. بە سەنتەرکردنی بابەتی “لەگەڵ شێری، بەرەو بەرازییەکان”، ئەم هاوبەشییە تەنها نیشانەی قووڵبوونەوەی هاوبەشی نێوان شێری و لیژنەی ڕێکخەر نییە، بەڵکو دانپێدانانێکی بەهێزیشە بە هێز و بایەخەکانی براندی شێری