بەڕێوەبەری ناحیەی ناڵپارێز: ئەمشەو پردەکەی ناڵپارێز چاکدەکەینەوە

26-01-2023
هێمن بابان رەحیم
پردەکەی ناڵپارێز کە دوو پارچەی کەوتووەتە خوارەوە
پردەکەی ناڵپارێز کە دوو پارچەی کەوتووەتە خوارەوە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری ناحیەی ناڵپارێزی قەزای پێنجوێن رایگەیاند، ئەمشەو لەلایەن تیمێکی شارەزاوە پردەکەی ناڵپارێز کە دوو پارچەی لێکەوتبووە خوارەوە چاکدەکرێتەوە. گوتیشی، لەسەر راسپاردەی وەزیری ئاوەدانکردنەوە هەفتەی داهاتوو دەست بە چاککردنەوەی تەواوی پردەکە دەکرێت.
 
شەوی چوارشەممە 25-01-2023، هێمن ئیبراهیم، بەڕێوەبەی ناحیەی ناڵپارێز لە قەزای پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، دوای ئەوەی ئاگادارکرانەوە کە چەند پارچەیەک لە پردە ئاسنەکەی ناڵپارێز کەوتووەتە خوارەوە، پەیوەندییان بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەدانکردنەوە و بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوەی رێگەوبانی سلێمانی کردووە، دوای ئاگادارکردنەوەی وەزیری دارایی بڕیاردرا هەر ئەمشەو تیمێکی شارەزا ئەو پارچە ئاسنانە دابنێنەوە.
 
شەوی چوارشەممە ڤیدیۆ و چەند وێنەیەکی ئەو پردەی ناڵپارێز لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەوە، کە ژمارەیەک لە پارچەکانی کەوتوونەتە خوارەوە و شوێنەکانیان بۆشایی گەورەیان دروستکردووە و مەترسیی لەسەر ژیانی شۆفێران دروستکردووە.
 
بەڕێوەبەری ناحیەی ناڵپارێز ئاماژەی بەوە کرد، "پردەکە یەکێکە لەو پردانەی کە بایەخێکی ستراتیژیی هەیە، هاتووچۆی دوو دەروازەی سنووریی نێودەوڵەتی و قەزایەک و ناحیەیەک لەسەر ئەو پردەن."
 
درێژیی پردەکە نزیکەی 40 مەتر دەبێت، بەڕێوەبەری ناحیەی ناڵپارێز دەڵێت، نازانن بۆچی ئەو پارچانەی لێبووەتەوە و کەوتووەتە خوارەوە. گوتیشی، هەفتەی داهاتوو دەستدەکرێت بە نۆژەنکردنەوەی تەواوی پردەکە و ئەوەش دوای ئەوەی لەگەڵ وەزیری ئاوەدانکردنەوە قسەیان کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پیسبوونی کەشوهەوای ورمێ

ژینگەی ورمێ: هەوای ورمێ و مەهاباد ناتەندروستە

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پاراستنی ژینگەی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، پێنوێنی کواڵیتیی هەوای شارەکانی ورمێ و مەهاباد بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ئاستی "ناتەندروست"، بۆیە داوا لە هاونیشتمانییان دەکات وریا بن.