رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرەخۆشیی لە سەرۆک بارزانی دەکات بۆ کۆچی دوایی خوشکی.
نیوهڕۆی ئهمڕۆ یهکشهممه، 25-2-2024، نووسینگەی رۆژنامەڤانیی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا گوتی، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق "سەرەخۆشیی لە مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی زەکیا مستەفا بارزانی."
دوای ماوەیەک مانەوە لە نەخۆشخانە، رۆژی هەینی، زەکیا مەلا مستەفا بارزانی، خوشکی سەرۆک بارزانی، کە دەکاتە پووری نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر کۆچی دوایی کرد.
نووسینگەی رۆژنامەڤانیی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەشڵیت، لە پرسە و سەرەخۆشییەکەیدا، سوودانی "هیوای خواست خودای گەورە کۆچکردوو بە میهرەبانی و رازیبوونی خۆی شاد بکات و سەبووری بە کەسوکاری بدات."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ