رووداو دیجیتاڵ
سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی دەڵێ، 102 بریكاری دابەشكردنی بوتڵی گازی شلی ماڵان بەهۆی گرانفرۆشییەوە سزادراون و سزاكانیش تاوەكو ئاستی وەرگرتنەوەی مۆڵەتی بریكاری فرۆشتنەكە رۆیشتوون.
هیوا ساڵح، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی، ئەمڕۆ چوارشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەهۆی گرانفرۆشی و سەرپێچی جۆراوجۆرەوە 102بریكاری فرۆشتنی بوتڵی گازی شلی ماڵانیان سزاداوە.
هیوا ساڵح گوتی: "سزاكان جۆراوجۆربوون. هەندێكیان پێبژاردنیان بۆ دەرچووە، تەنانەت كەس هەبووە بڕیاری لێسەندنەوەی بریکارییەکەی دراوە".
سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی باسی لەوە کرد، نرخی بوتڵێك گاز نابێت لە 8500 دینار زیاتر بێت و گوتیشی: "دەبێت لەمەودوا هەموو بریكارەكانی دابەشكردنی گاز ژمارە تەلەفۆنی سەر بۆردەكانیان بەردەوام كراوە بێت تاوەكو لەكاتی پێویستە پەیوەندیان پێوەبكرێ".
لەچەند رۆژی رابردوودا گرفتی كەمی گازی شل هەبوو، بەڵام ئێستا گرفتەكە بەرەو كەمبوونەوە رۆیشتووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ