پۆلیسێکی کورد لە کەرکووک لە تەقینەوەی بۆمبێکدا گیانی لەدەستدا

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
لە ئەنجامی تەقینەوەکە ئەم پۆلیسە کە کوردە و کاکەییە بە ناوی (م. س) گیانی لەدەستداوە.
لە ئەنجامی تەقینەوەکە ئەم پۆلیسە کە کوردە و کاکەییە بە ناوی (م. س) گیانی لەدەستداوە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێک لەکاتی هەڵگرتنەوەیدا لەبەردەم ماڵی سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی لە کەرکووک، پۆلیسێک گیانی لەدەستدا و بەرپرسەکەی حەشد و دوو کەسی دیکە بریندار بوون.
 
هەردی محەممەد، پەیامنێری رووداو لە کەرکووک بەدواداچوونی کردووە و دەڵێ: "بۆمبەکە لەبەردەم ماڵی سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی بەناوی عەلی جەعفەر دانراوە و لەکاتی هەڵگرتنەوەیدا لەلایەن پۆلیسەوە تەقیوەتەوە".
 
رووداوەکە ئەمڕۆ چوارشەممە 25ـی ئادار روویداوە. بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکانی کەرکووک لە هەبوونی بۆمبەکە، تیمێک چوون بۆ هەڵگرتنەوەی، بەڵام لەو کاتەدا بۆمبەکەیان پێدا تەقیوەتەوە.
 
لە ئەنجامی تەقینەوەکە پۆلیسێک کە کوردە و کاکەییە بە ناوی (م. س) گیانی لەدەستداوە، هەروەها عەلی جەعفەر، سەرکردەکەی حەشدی شەعبی، پۆلیسێک و کارمەندێکی شارەوانی کە لەو ناوچەیە بووە بریندار بوون.
 
بریندارەکان رەوانەی فریاکەوتن کراون و هێزە ئەمنییەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رووداوەکە کردووەتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

غاز

102 بریكاری فرۆشتنی گازی شلی ماڵان لە سلێمانی سزادران

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی دەڵێ، 102 بریكاری دابەشكردنی بوتڵی گازی شلی ماڵان بەهۆی ‏گرانفرۆشییەوە سزادراون ‌و ‏سزاكانیش تاوەكو ئاستی وەرگرتنەوەی مۆڵەتی بریكاری فرۆشتنەكە ‏رۆیشتوون.‏