ساسان عەونی: 5.7 ملیار دینارەکەی سەرۆکی حکومەت کاریگەریی لەسەر سەوزاییەکانی سلێمانی دەبێت

25-05-2021
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن سەوزاییەکانی سلیمانی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سەرۆکی حکومەت "گرنگیی زۆر" بە بابەتی سەوزایی لە شاری سلێمانی دەدات و لەو روانگەیەوە پارەی بۆ پارکی هەواری شار و بلوارەکانی ناو شارەکە تەرخانکرد، بڕی پارە تەرخانکراوەکەش کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر بەردەوامیی سەوزاییەکانی شارەکە دەبێت.
 
سەبارەت بە دابینكردنی ئەو پێنج ملیار و 700 ملیۆن دینارەی كە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ به‌ڕێوه‌بردن و خزمەتكردنی سه‌وزاییەكانی‌ پاركی هه‌واری شار و شه‌قامی شێخ مه‌حموود و شه‌قامی تاسڵوجه‌ لە شاری سلێمانی تەرخانی كرد، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، سەرۆکی حکومەت بە دابینكردنی ئەو بڕە پارەیە، "موژدەیەكی خۆشی راگەیاند بۆ سیانەكردن و ئیدامەكردنی سەوزاییەكانی پاركی هەواری شار و بلوارەكانی ناو شاری سلێمانی".
 
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار دابینكردنی بڕە پارەکە بە "گرنگ و كاریگەر" دەزانێت و لەوبارەیەوە دەڵێت "بە دڵنیاییەوە ئەو بڕە پارەیە كاریگەرییەكی راستەوخۆی لەسەر بەردەوامیی سەوزاییەكانی ناو شاری سلێمانی و بەتایبەتی پاركی هەواری شار و هەموو بلوارەكانی ناو شاری سلێمانی دەبێت".
 
ساسان عەونی ئاماژە بەوەش دەكات، دەرخستەی پارەكە لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە بە بایەخەوە بۆ سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی بەرزكراوەتەوە و سەرۆكوەزیرانیش ئەو بابەتەی "زۆر بە گرنگ زانیوە" و رەزامەندیی لەسەر دابینكردنی ئەو بڕە پارەیە داوە بۆ خزمەتكردنی ناوچە سەوزاییەكانی شاری سلێمانی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی کەرکووک.

عێراق رەزامەندی لەسەر کورتکردنەوەی پڕۆگرامی خوێندنی کوردی لە کەرکووک دا

بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی کوردی لە کەرکووک رایگەیاند، دوای هەوڵێکی بەردەوام، حکومەتی عێراق رەزامەندی دا لەسەر کەمکردنەوە و کورتکردنەوەی پڕۆگرامی خوێندن بۆ قوتابخانە کوردییەکانی کەرکووک، هاوشێوەی قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان.