هەڵمەتی دوو مانگەی روانگە؛ با کۆرۆنا ببەزێنین

25-06-2020
پەیام سەربەست
پەیام سەربەست @paya_m_
تیمەکانی روانگە دووکان بە دووکان و بازاڕ بە بازاڕ دەگەڕێن و خەڵک هۆشیاردەکەنەوە
تیمەکانی روانگە دووکان بە دووکان و بازاڕ بە بازاڕ دەگەڕێن و خەڵک هۆشیاردەکەنەوە
نیشانەکردن روانگە ڤایرۆسی کۆرۆنا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دەزگای روانگە بە هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی یو ئێن دی پی و وەزارەتی تەندروستیی؛ هەروەها هاوکاری نێردەی یەکێتی ئەوروپا هەڵمەتێکی دوو مانگەی لەژێر ناوی "با کۆرۆنا ببەزێنین" دەستپێکردووە. 
 
هەڵمەتەکە ماوەی دوو مانگ بەردەوام دەبێت و تێیدا هاونیشتمانیان لە گرنگی مەودای کۆمەڵایەتی و خۆپارێزی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا هۆشیار دەکرێنەوە. 
 
خۆبەخش و کارمەندانی دەزگای روانگە دووکان بە دووکان و تەکسی بە تەکسی دەگەڕێن و لەزگەی تایبەتیان لەبارەی گرنگی دوورکەوتنی جەستەییان پێدەدەن. بڕیاریشە 40 هەزار لەزگەی نووسراوی هەڵمەتی "با کۆرۆنا ببەزێنین" لە تەکسییەکانی هەرچوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان بدرێت. 
 
ئاری رەسوول، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی دەزگای روانگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هەڵمەتەکە هەڵمەتێکی هۆشیارییە بۆ ئەوەی هاووڵاتیان هۆشیاربکرێنەوە لەوەی چۆن خۆیان بپارێزن لەو ڤایرۆسە، هەروەها نیشانەکانی ڤایرۆسەکە بۆ خەڵک رووندەکرێتەوە بۆ ئەوەی هاوڵاتیان زیاتر ئاشنا بن تاوەکو ئەگەر ئەو نیشانانەیان هەبوو بزانن چیبکەن.
 
تیمەکانی روانگە دووکان بە دووکان و بازاڕ بە بازاڕ دەگەڕێن، بڵاوکردنەوەی پۆستەری هۆشیاری، لێدانی لەزگەی زەوی بۆ شوێنی وەستان بە مەبەستی دوورکەوتنەوەی جەستەیی لە نێوان سەردانیکەران لە شوێنە گشتیەکان، دانانی تەختەی ئاگاداری لە بازگە و خاڵەکانی پشکنین و پێدانی باجی تایبەت بە هاونیشتمانیان کە هێمای سوپاسگوزارییە بۆ تیمەکانی تەندروستی و هێزە ئەمنییەکان. 
 
محەممەد موسلیح، سەرپەرشتیاری تیمەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئیشەکان زۆر باش دەڕوات، ئەو شوێنانەی بۆیان دەڕۆین هەیە هاوکارییان دەکات و دەستخۆشیشیان لێدەکەن، دووکانداریش هەیە بەهۆی ئەوەی دووکانەکەی بچووکە یان هەر هۆکارێکی دیکە بێت یارمەتییان نادات و رێگری لەو شتە دەکات. 
 
لێدانی 40000 لەزگەی تایبەت لەسەر ئۆتۆمبێلەکان کە هۆشیاری و رێنمایی سەبارەت بە کۆرۆنای تێدا نووسراوە بەشێکی دیکە لە کارەکانی هەڵمەتەکەن
 
محەمەد موسلیح لەوبارەوە دەڵێت، دوو جۆر لەزگەیان هەیە لەزگەی گەورە و بچووک بەپێی قەبارەی ئۆتۆمبێلەکان، بەپێی ئەوەی ئیزن بدات لەزگەکان لێبدرێت چونکە ئۆتۆمبێلەکان زیاتر دەسووڕێنەوە و خەڵک زیاتر دەکەوێتە بەرچاویان. سەرپەرشتیاری تیمەکان دەڵێت، لەزگەکان هیچ کێشەیەک بۆ ئۆتۆمبێلەکان دروست ناکەن چونکە زۆر ئاسان لێدەبنەوە و کوالێتییان باشە 
 
هەڵمەتەکە لە هەرچوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان لەسەرەتای مانگی 6 دەستیپێکردووە بۆ ماوی دوو مانگ بەردەوام دەبێت 33 کەسیش تیایدا کار دەکات کە زۆربەیان خۆبەخشن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە