سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کۆنسووڵی هۆڵەندا تاوتوێی پێشهاتەکانی ناوچەکە دەکەن

25-06-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی  کوردستان و کۆنسووڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، 25-06-2025،نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئادریان ئاسلشتاین، کۆنسووڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکانی هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان و دوایین پێشهاتەکانی دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستیان تاوتوێ کرد. 
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان كرده‌وه‌. 
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هەردوولا ده‌رباره‌ى دۆخى ناوچه‌كه‌، له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و گرتنه‌به‌رى گفتوگۆ و رێگه‌ ديپلۆماسییه‌کان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكييه‌كان، هاوڕا بوون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.