لە باڵەخانەیەکی سلێمانی کرێکارێک کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا

25-09-2023
نازەنین گۆران
نیشانەکردن گیان لەدەستدان سلێمانی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە سلێمانی، کرێکارێک لە کاتی کارکردندا لە باڵەخانەیەک کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا، لە بنەرەتدا ئەو هاونیشتمانییە پیشەی پێشمەرگە بووە و کرێکاری کاری دووەمی بووە.
 
رۆژی دووشەممە، 25-09-2023، چالاک رەئووف، سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "کرێکارەکە لە پڕۆژەی نیشتەجێبوونی دایک لە شاری سلێمانی لەکاتی کارکردندا کەوتووەتە خوارەوە. بۆ بەدواداچوون، تیمەکانمان ناردووەتە شوێنی رووداوەکە و سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن."
 
کرێکارەکە لەدایکبووی ساڵی 1989ـە و کرێکاری کاری دووەمی بووە و خۆی پێشمەرگەیە. سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی سلێمانی دەڵێت، "زۆربەی ئەو رووداوانەی ئەمساڵ روویانداوە لە پڕۆژەی نیشتەجێبووندا بوون و رووداوی کەوتنەخوارەوە بوون، هۆکارەکەش نەبوونی مەرجی سەلامەتی بووە یاخود هەبووە کرێکاران بەکاریان نەهێناوە.'
 
لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا، چالاک رەئووف باسی لەوە کرد لە رووداوەکانی تایبەت بە کرێکاران 'لیژنەی تایبەت بۆ بەدواداچوون نەیتوانیوە کاری خۆی وەکو پێویست بکات، چونکە لە سلێمانی تەنیا یەک لیژنە هەیە کە ناتوانێت کۆنترۆڵی هەموو پڕۆژەکان بکات."
 
سامان نادر، بەرێوبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی 122 بە رووداوی گوت، "کرێکارەکە لەکاتی کارکردندا کەوتووەتە خوارەوە و تیمەکان گواستوویانەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شار، بەڵام گیانی لەدەستداوە و تەرمەکەی دەبرێتە دادپزیشکی سلێمانی."
 
لە ماوەی یەک مانگدا ئەمە سێیەمین کرێکارە لە سلێمانی لە کاتی کارکردن گیان لەدەستبدات. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەنجێک لە عەلوەی سلێمانی خەریکی کارکردنە

عەلوەی سلێمانی: بەهۆی گرانیی کارەباوە رۆژانە 3 بۆ 4 تۆن سەوزە و میوە فڕێ دەدەین

بەرپرسی سەندیکای عەلوەی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی گرانیی نرخی کارەباوە ناتوانن ساردکەرەوەکان کارپێبکەن، بەو هۆیەشەوە رۆژانە سێ بۆ چوار تۆن سەوزە و میوەیان خراپ دەبێت و فڕێی دەدەن