پشیلەیەک نەخۆشخانەی کۆرۆنا لە چوارقوڕنە بێ کارەبا دەکات

26-10-2021
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند پشیلەیەک  بووەتە هۆی ئەوەی کارەبا لە نەخۆشخانەی ژیانی تایبەت بە کۆرۆنا لە شارۆچکەی چوارقوڕنە لە دەڤەری راپەڕین بپچڕێت.
 
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لە پەیجی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە رۆژی دووشەممە 25/10/2021، نەخۆشخانەی (ژیان) تایبەت بە کۆڕۆنا لە چوارقوڕنە تیمەکانی کارەبا لە پچڕانی کارەباکەی ئاگادار دەکاتەوە، دوای ئەوەی تیمی کارەبا دەچێتە شوێنەکە و پاش پشکنینی کارەبای نەخۆشخانەکە، هۆکاری پچڕانی کارەباکەی دەدۆزنەوە و دەبینن کە پشیلەیەک چووەتە ناو محاویلەی کارەبای نەخۆشخانە و بووەتە هۆی فڕێدانی دوو فیوز و پچرانی کارەباکەیان".
 
پچڕانی کارەبای نەخۆشخانەکە لە کاتێکدایە لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە دەڤەری راپەڕین لە هەڵکشاندایە، بە جۆرێک لە نەخۆشخانەکان شوێن نەماوە بۆ خەواندنی تووشبووانی کۆرۆنا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دایکێک منداڵەکەی هەڵگرتووە و ئاوارە دەبێت

"تەرمەکەیان بەجێهێشت"؛ چیرۆکی خێزانێکی کورد لە تەبقا کە درانە بەر دەستڕێژی گولـلە

خێزانێکی ئاوارەی عەفرین لە کاتی هەوڵدان بۆ دەربازبوون لە تەبقا، کەوتنە بەر دەستڕێژی گولـلەی گرووپە چەکدارەکان. لە ئەنجامدا باوکی خێزانەکە شەهید بوو، دایکەکە و بووکەکەشیان بریندار بوون.