لە سلێمانی نەخۆشخانەیەک تایبەت دەکرێت بە رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا

26-02-2020
ئەرکان عەلی
ئەرکان عەلی
بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەکە: نەخۆشخانەیەکى ورد و پێشکەوتووە
بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەکە: نەخۆشخانەیەکى ورد و پێشکەوتووە
نیشانەکردن ڤایرۆسی كۆرۆنا ڤایرۆسی کۆرۆنا
A+ A-
 
رووداو - سلێمانی

رێوشوێنەکان بۆ تەواوکردنى نەخۆشخانەیەکى تایبەت بە پشکنین و چارەسەر بۆ هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانى تەواوبوون؛ بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستیی سلێمانی بڕیاریدا لەمڕۆوە ئەوانەی دەیانەوێ پشکنین بکەن یان گومانیان لەسەرە، لەو نەخۆشخانەیە ببینرێن.
 
هێرش حەیدەر، بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى رووبەڕووبوونەوەى کۆرۆنا لەبارەی نەخۆشخانەکەوە گوتی "ئێرە نەخۆشخانەیەکى ورد و پێشکەوتووە، هەموو ئەوانەى کە دێنە ئێرە لەپێشدا لە فریاکەوتنەکاندا پشکنینى دیکەیان بۆ کراوە، لێرەش بە ئامێرى پێشکەوتوو جارێکى دیکە دەپشکنرێن".
 
زۆربەى ئامێرەکان لە دەرەوەى وڵاتەوە هێنراون، نرخەکانیشیان گرانە، لێرە هەموو ئەو شتانە بەردەستن کە وڵاتان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکاریدەهێنن، پێشتر بڕیاربوو نەخۆشخانەکە تایبەت بکرێت بە نەشتەرگەریی هەناوى، بەڵام کۆرۆنا پلانەکەى گۆڕى.
 
یاد نەقشبەندى، گوتەبێژى تەندروستیى سلێمانى رایگەیاند "هەموو ئەوانەى کە لە ئێران و وڵاتانى دیکەوە دێنەوە، لێرە دەپشکنرێن، پاشان ئەگەر چارەسەرى ویست یان مانەوە، هەموو ئامادەکارییەکمان هەیە".
 
رێنماییە پزیشکییەکان و دواین توێژینەوەکانى رێکخراوى تەندروستیى جیهانى، دڵنیایی دەدەن کە کۆرۆنا یەکجار ئەو دێوەزمە نییە کە خەڵک لێى تۆقیوە، ئەوانەى ورەیان بەرزە و خۆپارێزن، ئەگەرى تووشبوون و چارەسەریان لەپێشترە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

بەڵێندەران لە "ترسی نەبوونی پارە" پڕۆژەی رێگەوبانی گوندەکانی بێتواتە وەرناگرن

دانیشتووانی ژمارەیەک گوندی سنووری ناحیەی بێتواتە لە ئیدارەی راپەڕین، لە خراپیی رێگەوبانەکانیان نیگەرانن. بەڕێوەبەری ناحیەکەش ئاشکرای دەکات، سەرەڕای ئەوەی دوو جار تەندەر بۆ پڕۆژەی رێگەی چوار گوند راگەیێندراوە، بەڵام "لەترسی نەبوونی نەختینە" هیچ بەڵێندەرێک ئامادە نییە پڕۆژەکە وەربگرێت