لە چەمچەماڵ؛ گەنجێک بە تۆمەتی دزینی زیاتر لە 113 ملیۆن دینار دەستگیرکرا

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
گەشاو خالید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە قەزای چەمچەماڵ گەنجێک بە تۆمەتی دزینی قاسەیەک دەستگیرکرا کە زیاتر لە 113 ملیۆن دیناری تێدابووە. پۆلیس دەڵێت، تۆمەتبارەکە تەمەنی 22 ساڵە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
 
رۆژی 25-02-2026، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاووڵاتییەک لە نووسینگەی چەمچەماڵی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان سکاڵای تۆمارکرد کە دزی لێکراوە و قاسەکەی براوە، دەستبەجێ لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکرد.
 
بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس، لەنێو قاسە دزراوەکەدا بڕی 113 ملیۆن دیناری عێراقی و 300 دۆلاری ئەمریکی هەبووە.
 
سەبارەت بە چۆنێتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە، پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوە کردووە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، تیمەکانی لێکۆڵینەوە بە سوودوەرگرتن لە کامێراکانی چاودێری و سەرچاوە تایبەتەکانیان، توانییان لە ماوەیەکی کورتدا شوێنی تۆمەتبارەکە بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن.
 
تۆمەتبارەکە ناوی (ع، ع، ع)ـە و لەدایکبووی ساڵی 2004ـە. پۆلیس دەڵێت: "تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د.پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

پشتیوان سادق : پارتی لەکاتی پێویست دا بڕیار دەدات

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دەڵێت، ئەوەی لە توانایاندا بووە بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی حکومەت کردوویانە، بەڵام لایەنی دیکە رێگر بوون؛ ئاماژە بەوەش دەکات، لە داھاتووشدا لەوبارەوە ھەوڵی بەردەوامیان دەبێت.