لە شەڕێکدا لە مێردینی باکووری کوردستان کەسێک کوژرا و 6 کەسی دیکە بریندار بوون

26-03-2025
دیار سلێمان
دیار سلێمان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

شەڕ لەنێوان دوو گرووپدا لە مێردینی باکووری کوردستان روویدا و لە ئەنجامدا کەسێک کوژرا و 6 کەسی دیکە بریندار بوون.
 
رووداوەکە درەنگانی شەوی رابردوو لە گەڕەکی کشڵا لە شارۆچکەی نسێبین سەر بە مێردینی باکووری کوردستان روویدا؛ سەرەتا بە هۆکارێکی نادیار گرژی لەنێوان دوو گرووپەکە دروستبوو، پاشان بووە شەڕە تەقە.
 
دوای ئەوەی هەواڵ بە لایەنی پەیوەندیدار درا، تیمەکانی پۆلیس و تەندروستی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە. بەگوێرەی زانیاریی تیمەکان، حەوت کەس لە شەڕەکەدا بریندار بوون.
 
بریندارەکان لەلایەن تیمەکانەوە گەیێندرانە نەخۆشخانە. یەکێک لە بریندارەکان بەناوی (س. ب) بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
 
تیمەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە بۆ زانینی هۆکارەکەی دەستپێکردووە.
 
بەگوێرەی ئاماری نافەرمی، پار لە تورکیا و باکووری کوردستان، سێ هەزار و 801 رووداوی تووندوتیژی تۆمارکراون و تێیاندا دوو هەزار و 370 کەس کوژراون و سێ هەزار و 829ـی دیکەش بریندار بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەشێکی باراناوی لە سلێمانی. وێنە: رووداو/ئەرشیڤ

کەشناسی دەڵێ، شەپۆلێکی بەهێزی باران بەڕێوەیە و هۆشداریی لافاو بۆ سێ پارێزگا دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان راپۆرتی پێشبینییەکانی بۆ رۆژانی 7 تاوەکو 11ی ئەم مانگە بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، بەهۆی کاریگەریی دوو نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست، کەشوهەوای هەرێمی کوردستان گۆڕانکاریی گەورەی بەسەردا دێت و هۆشداری دروستبوونی لافاو دەدات