لە سیدەکان کچێكی 16 ساڵان بەهۆی تەقینی تەباخی غازەوە گیانی لەدەستدا

26-04-2023
ئەندام جەبار
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دوێنێ سێشەممە، کچێکی تەمەن 16 ساڵان لە سۆران لە کاتی ئامادەکردنی خۆراک تەباخی غازی پێدا تەقییەوە و ئەمڕۆ چوارشەممە گیانی لەدەستدا.
 
کچەکە ناوی هۆزان مستەفا سەعیدە و دانیشتووی گوندی لێلکان بووە لە سنووری قەزای سیدەکان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران. شەماڵ دێواری، گوتەبێژی پۆلیسی سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە کاتی ئامادەکردنی خۆراکی ئێوارە غازی پێدا تەقییەوە و بەشێکی زۆری جەستەی سووتا.
 
بە گوتەی گوتەبێژی پۆلیسی سۆران، ئەو كچە 16 ساڵە ئەمڕۆ بەهۆی زۆریی رێژەی سووتاوییەکەی، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو؛ هۆزان سێ برا و دوو خوشکی هەیە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کامێرای دیاریکردنی تیژڕۆیی ناسراو بە خاڵ بۆ خاڵ. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

لە رێگەی دوو سایدی کەلار و کفری کامێرای تیژڕۆیی خاڵ بۆ خاڵ دادەنرێت

رێکارەکانی دانانی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ بۆ رێگری لە تیژڕۆیی لەنێوان قەزاکانی کەلار و کفری لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان لە پارێزگای سلێمانی لە کۆتاییدان. گوتەبێژی هاتووچۆ دەڵێ، هەر پێنج کیلۆمەترێک و کامێرایەک جێگیر دەکرێت