'حەمە گیان' لە رووداوێکی هاتووچۆدا برینداربوو و دۆخی تەندروستیی 'جێگیرە'

26-07-2022
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

محەممەد کەسێکی بەخشراوی شاری سلێمانییە و بەهۆی قسەکانییەوە لای خەڵکی شارەکە بە "حەمە گیان" ناسراوە، ئەمشەو لە رووداوێکی هاتووچۆدا برینداربوو، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی دەڵێت، چارەسەری وەرگرتووە و تەندروستی "باشە."
 
رۆژی سێشەممە 26ـی تەممووزی 2022، سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "حەمە گیان ماتۆڕسکیلێک لێی دابوو، تیمەکانمان چوون بەهانایەوە و هێنایانە نەخۆشخانە و چارەسەری سەرەتاییان بۆ کردووە." 
 
بە گوتەی سامان نادر، "دۆخی تەندروستی حەمە باشە و لە کاژێرەکانی داهاتوودا رەوانەی ماڵی دەکەنەوە."
 
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی وێنەکەیدا، سەتان کەس لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هاوخەمییان بۆ دەربڕیوە و وێنەکەیان بڵاوکردووتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە