فاخیر هەریری: نەبوومەتە یەکێتی

26-09-2022
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

فاخیر هەریری هونەرمەندی میللیی هەولێر رەتیدەکاتەوە پەیوەندیی بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە کردبێت و، دەڵێت: "ئەو پەیجانەی ئەو هەواڵە ناڕاستەیان بڵاوکردووەتەوە دین و ئیمانیان نییە، من هەر پارتی بووم و تا دەشمرم پارتیم."
 
رۆژی دووشەممە، 26ـی ئەیلوولی 2022، فاخیر هەریری، هونەرمەندی میللیی هەولێر، سەبارەت بە دەرکەوتنی لەنێو کۆمیتەیەکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و دەنگۆی بوونی بە یەکێتی، بە رووداوی راگەیاند: بۆ خوانێکی ئێوارە چووەتە کۆمیتەکەی یەکێتی.
 
دوای ئێوارە خوانەکە، وێنەکانی فاخیر هەریری بڵاوکرانەوە، کە ئاڵای یەکێتی و کوردستان لە وێنەکەدا دەرکەوتوون، بەڵام ئەو دەڵێت نەبووەتە یەكێتی و ئەوەی هەواڵەکەشی بڵاوکردووەتەوە "بێ ئیمانە."
 
فاخیر هەریری گوتی، "رۆژی 25ـی ئەم مانگە لە ئاهەنگی ساڵیادی ریفراندۆم بانگهێشتکرابوون بۆ شارۆچکەی بەردەڕەش و لەوێ گۆرانیم گوت، ئیدی بۆ ئێوارەکەی سەردانی هاوڕێیەکی کۆنی خۆم بەناوی کاک غازی کرد، پێیانگوتین بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لە بەردەڕەش بۆ خوانی ئێوارە داوەتی کردووین و ئێمەش سەردانی کۆمیتەمان کرد و دواتر ئێوارەکەی چووینە ماڵی بەرپرسی کۆمیتە و داوەتی ئەو بووین و ژمارەیەک هاوڕێی پارتی لە لق و ناوچەشمان لەگەڵ بوون."
 
فاخیر هەریری، کە بە یەکێک لە گۆرانیبێژە میللەکان دادەنرێت، وێنەی سەرۆک مەسعود بارزانی لەسەر بازووی خۆی نەخشاندووە، گوتیشی: "من نە بە پارە دەکڕدرێم نە بە پارەش دەفرۆشرێم، من بۆ پارە نەبوومەتە پارتی، 100 ساڵیش پارتی زیندانیم بکات هەر پارتیم، لە رێبازی پارتیش راستتر نییە."
 
فاخیر هەریری، لە ساڵی 1979 لە دایکبووە، لەساڵی 2000ـەوە دەستی بەکاری هونەری و گۆرانی گوتن کردووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڵای یەکێتی و بارەگای مەکتەبی سیاسیی ئەو حیزبە لە هەولێر

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر وەڵامی میران بەکر دەداتەوە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر و میران بەکر، رۆژنامەڤان و سکرتێری پێشووی وەزیری پێشمەرگە، دوو گێڕانەوەی جیاواز بۆ رووداوەکەی شەوی رابردوو بڵاودەکەنەوە.